نوێنەری کورد ی ئاک پارتی : جم و جوڵی شەڕخوازانەی پەکەکە ، هەرەشە لە چالاکی هەدەپە دەکا
نوێنەری کورد ڕەگەزی پارتی داد وگەشە پێدان ووتی چالاکییەکان وکردەوەکانی پارتی کڕێکارانی کوردستانی تورکیا لەم وڵاتە زیاتر لە هەرکەسێک هەرەشە لە هەدەپە دەکا .
ئورهان میر ئۆغلو، نوێنەری ماردین لە پەرلەمانی تورکیا و ئەندامی پارتی داد وگەشە پێدان لە وتوویژیکی تەلەفەزیۆنی دا ووتی : پەکەکە لە بارودۆخێک دایە کە هەرەشە لە پارتی دیمۆکراتیکی گەڵان دەکا . گۆڕەپان بۆ پەکەکە زۆر بەرتەسک تر بۆتەوە . پەکەکە یەک کەلە تورکیا لاواز بووە ، ئێستا لە سوریایش بەرەو ڕووی شکستی سیاسەتەکانی خۆیەتی . ئەوە هەر تەنیا من وەکوو نوێنەری ئاک پارتی نالێم ،ئاڵتان تان ، نوێنەری پارتی دیمۆکراتیکی گەلان یش لە سەر ئەو باوەرەیە . ئەو خۆی بەڕاشکاوی ڕاێگەیاندووە کە سیاسەتی سوریا یی پەکەکە شکستی هێناوە . نوێنەری کورد ڕەگەزی پارتی دەستەڵاتداری تورکیا ڕوو لە پەکەکە ووتی : تاکاتێک کە شەڕی بە بێ شەرت ومەرجی خۆتان دژی تورکیا ڕانەگرتووەناتوانن لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و تورکیا چالاکی سیاسی بکەن . دەبێ سیاسەتێک کە لە تورکیا دا بەڕێوەی دەبەن بگۆڕنەوە . ئەم بارودۆخە زیاتر لە هەرشتێک هەرەشە لەچالاکیی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان دەکات . نوێنەری کورد ڕەگەزی ئاک پارتی ووتی : ئێمە بە هیچ کلۆجێ نەیاری دانووستان ووتووێژ نین . عەبدوڵا ئۆجالان بروای وایە لە ٦ مانگ دا دەتوانین ئەم مەسەلە دەتوانین چارەسەر بکەین ، ئێمە لە رابردوو ٢ ساڵ ونیو نەمان توانی لەگەڵ ئێوە ئەم پرسە چارەسەرکەین . کاتێک کەنەتان توانی چارەسەری بکەن بەدوای تاوانبارەکەی بوون .