ئه‌یلوول 26, 2016 18:03 Asia/Tehran
  • دەسپێکی جێبەجێ کردنی گەڵاڵەی پێدانی یارمەتی نەغدینەی یەکێتی ئەوروپا بە تورکیا

جێبەجێ کرانی گەڵاڵەی پێدانی یارمەتی نەغدینەی یەکێتی ئەوروپا بە پەناخوازەکان لە تورکیا بە بڕی 348 میلیۆن یۆرۆ"391 میلیۆن دۆلار" دەستی پێ کرد.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەمڕۆی هەواڵدەریی ئاسۆشەیتدپرێس ئەو گەڵاڵەیە بەشێکە لە رێککەوتنی یەکێتی ئەوروپا و تورکیا بە ئامانجی کۆنتڕۆڵ کردنی شەپۆلی چوونی پەنابەران و کۆچبەران بۆ ئەوروپا.

بە گوێرەی ئەو گەڵاڵەیە بڕیارە نزیکەی یەک میلیۆن پەنابەری جێگیرکراو لە کەمپەکانی تورکیا، کارتە نەغدینەکانی خۆیان وەرگرن کە سەری مانگان شارژ(بالانس) دەکرێتەوە و پەنابەران بەو کارتانە بتوانن خۆراک و پێداویستییەکانی خۆیان بکڕن.

کریستوس ئیستایلیانیدز کۆمیسێری کاروباری مرۆڤدۆستانەی یەکێتی ئەوروپا و کۆنتڕۆڵ کردنی قەیران، جێبەجێ کرانی ئەو گەڵاڵەیەی ڕاگەیاند کە گەورەترین بەرنامەی یارمەتی مرۆڤ دۆستانەیە بە پشتیوانیی یەکێتی ئەوروپا.

یەکێتی ئەوروپا و تورکیا مارسی ڕابردوو رێککەوتنێکیان واژۆ کرد کە بە گوێرەی ئەو یەکێتی ئەوروپا بەڵێنی دا 3 میلیارد یۆرۆ بداتە تورکیا بۆ حەواندنەوەی پەنابەرە سورییەکان.