ئه‌یلوول 26, 2016 20:29 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی بۆمب لە ڕێگای هات و چۆی ترۆمبیلەسەربازییەکان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا

میدیاکانی تورکیا باسیان لە تەقینەوەی بۆمب لە ڕێگای هات وچۆی ترۆمبیلی سە ربازیی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە کردووە .

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی دەنگ وباسی ئین تی وی تورکیا ، لانی کەم هەشت سەربازی تورکیا دوا بەدوای تەقینەوەی ڕۆژی دووشەممەی بۆمبای تەنیشت جاددە لە ناوچەی "قیزیل تەپەی" پارێزگای کوردنشینی ماردین بریندار بوون . حالی دووکەس لە برینداران شپرزە ڕاگەیاندراوە .

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە ، دوا  بە  دوای ئەم تەقینەوەیە ، هێزەکانی ئاسمانی وزەمینی سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنیکیان دژی بنکە وبارگای پارتی کریکارانی کوردستانی ئەو وڵآتە پە کە کە دەستپێکردووە . بە گوێرەی ئەم بەیاننامەیە ، لە ئۆپەراسیۆنیک کە لە چوارەمی ئاگۆست لە پارێزگای حەکاری دەستپیکراوە ، تا بە ئێستا ٣٢٣ کەس لە ئەندامانی پارتی کڕێکارانی کوردستانی تورکیا کوژراون . شایانی باسە ، پرۆسەی ئاشتی بۆ چارەسەری کێشەی کوردەکان لە تورکیا کەلە دیسەمبەری ٢٠١٢ دەستپێکرابوو ، دوا بەدوای تەقینەوەی مانگی ژوئیەی ٢٠١٥ لەشاری پرسووسی ئەووڵاتە ڕاگیردرا . لەوە بە دواوە سوپای تورکیا وپەکەکە پەلاماربۆ سەر بنکەی یەکتریان دیسان دەسپێکردەوە . دەوڵەتی ئانکارا ڕایگەیاندووە کە ئیتر چارەسەری سیاسی قەیرانی کوردەکان لە ئارا دا نییە و پەکەکە هاوکات لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییە ئەو دەرفەتەی خۆیان لە دەست داوە .