ئه‌یلوول 26, 2016 20:35 Asia/Tehran
  • چاووش ئۆغڵو : ئۆپەراسیۆنی قەڵخانی فورتا دەبی بەرەو باشوور درێژەی هەبێت

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاندئەم وڵاتە بەمەبەستی بەدی هێنانی ناوچەیەکی ئەمن لە باکووری سوریا ئۆپەراسیۆنی قەڵخانی فورات لانی کەم ٤٥ کیلوموتری دیکە بەرەو باشوور لە خاکی سوریا پەرە پێ ئەدات .

مەولوود چاووش ، ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا لە  وتووێژ  لەگەڵ کەناڵی تەلەفەزیۆنی فەرەنسا ٢٤ لەبارەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی فورات ووتی تورکیا بۆ بەدی هێنانی ناوچەیەکی ئەمن ڕەنگە ٤٥ کیلومەتری دیکە لە باکووری سوریا پێشڕەوی کات . چاووش ئۆغڵو ووتی : لە قۆناخی یەکەم ڕەنگە ئێمە لانی کەم ٤٥ کیلومەتر ی تر بەرەو باشووری خاکی سوریا درێژە بدەین بە پێشڕەویی خۆمان . ئەوئیدعای کردووە ئەم کردەوەیە بۆ داخستنی سنووری ناوچەی مەنبەج پێویستە و پاشان لەکردەوە دا ناوچەیەکی ئەمنی پێنج هەزار کیلومەتری بەدی هاتووە . چاووش ئۆغڵو وێڕای جەختکردن لە سەر ترۆریست بوونی پارتی یەکیەتی دیمۆکراتیکی سوریا پەیەدە و پێوەندیی ئەو لەگەڵە پەکەکە ،ووتی هاوکاری ئەمریکا لەگەڵ ئەم پارتە لەلایەن تورکیاوە قەبووڵکراو نییە .  ڕەجەب تەیب ئەردوغانیش ڕایگەیاند مەرجەکانی تورکیا بۆ هاوکاری لەگەڵ ئەمریکا لە ئۆپەراسیۆن دژی داعش لە " ڕەققە" ئەوەیە کە کوردەکان بەشداری ئەو ئۆپەراسیۆنە نەکەن . ئەردوغان لە کاتی گەڕانەوەی لە سەفەرەکەی بۆ نیۆیۆرک هەروەها لە سەر ئێرادەی تورکیا بۆ بەشداری لە خەبات دژی داعش لە پارێزگای مووسڵی ئێراقیش جەختیکرد. ئەوە لە حالێکدایە کە کاربەدەستانی ئێراقی لە وان سەرۆک وەزیران لە سەر پێویستی چوونە دەری هێزەکانی تورکیا لە ئێراق ونەیاریەتی لەگەڵ بەشداری تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی مووسڵ جەختیان کردووە . ئیبراهیم کالین ،وتە بیژی ئەردوغان یش وتی : کردەوەکانی ئێمە بەرامبەر یەپەگە  و  پەیەدە ، بووتە هۆی ئەوەی تا لای ژمارێک کەس ئەم بۆچوونە لە ئارادابێت کە تورکیا نەیاری کوردەکانە و بەرامبەر کوردەکان کەند وکۆسپ بەدی دێنێت  ئێمە جەختدەکەین تەنیا گرفتی ئێمە لەگەڵ پەکەکە یە ،کە ئەوەیش مەسەلەیەکی هاوپێوەند لەگەڵ ترۆرە .