تشرینی یه‌که‌م 19, 2016 10:22 Asia/Tehran
  • پێداگریی ئێراق لەسەر دەبەرچاوگیرانی یاساوڕێسای مافی مرۆڤ لە ڕه وتی نه به ردی مووسڵدا

وەزیری دەرەوەی ئێراق پێی داگرت لەسەر لەبەرچاو گیرانی یاساوڕێساکانی مافی مرۆڤ لەلایەن هێزەکانی ئەو وڵاتەوە لە ی ڕزگارکرانی موسڵ.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی ئەلمەسەلە، ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی ئێراق دوێنێ سێ شەممە لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ فێدریکا مۆگێرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا لە بروکسل، وێڕای پێداگری لەسەر لەبەرچاوگیرانی یاساوڕێسای هاوپێوەند بەمافی مرۆڤ لە نه به ردیی ڕزگارکرانی موسڵ، وتی: ئێراق لەو شەڕەدا تەنیا بەرگریی لەخۆی ناکا بەڵکوو شەڕی ئێراق لەگەڵ تیرۆریستانی داعش، بەرەڤانی کردنە لە گشت جیهانی خاوەن شارستانییەتی ئەمڕۆ.

وەزیری دەرەوەی ئێراق وتیشی: ڕزگارکرانی موسڵ لەباری ئاسایشییەوە، خاڵێکی وەرچەرخان دێتەئەژمار، لەو ڕووەوە هێزە سەربازییەکانی ئێراق بەئەرکی سەرشانی خۆیانی دەزانن کە یاساکانی هاوپێوەند بەمافی مرۆڤ لەبەرچاوبگرن و ئێراق لەو هەڵمەتەدا پێویستی بە پشتگری نێودەوڵەتی هەیە.

جەعفەری پێی داگرت؛ ئێراق سوورە لەسەر بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەش داکۆکی لە چاکسازییەکان دەکا.

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپاش وتی: ڕزگارکردنی موسڵ لە ئێراق، هەنگاوێکی گرینگە لەشەڕی دژ بەداعش و یەکێتی ئوروپا داکۆکی دەکات لە هەوڵەکانی ئێراق و گەلی ئەو وڵاتە لەوئاراستەدا.

لەدانیشتنی وەزیری دەرەوەی ئێراق لەگەڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا، پەیوەندیی ئێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، کێشەی بەغدا لەگەڵ تورکیاو ئۆپراسیۆنی ڕزگارکرانی موسڵیش خرایەبەر باس و لێکدانەوە.