تشرینی یه‌که‌م 19, 2016 10:25 Asia/Tehran
  • وشداریی تورکیا بە شارومەندانی ئەو وڵاتە لەمەڕ سەردانیان بۆ ئێراق

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وشداریی دا بە شارومەندانی وڵاتەکەی بۆ سەفەر کردنە ئێراق.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ چوارشەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا داوای لە شارومەندانی ئەو وڵاتە کرد بۆ پاراستنی گیانی خۆیان ، خۆببوێرن لە هاتووچۆ کردن لەنێوان ستان و ناوچە جیاجیاکانی ئێراقدا جگە لە ناوچەی کوردستانی ئێراق.

لەو بەیاننامەیەدا هەروەها پێداگیراوە، شارومەندانی تورکی جێگیر لە ئێراق، ڕاگەیێندراوەکانی باڵوێزخانەی تورکیا لە ئێراق یان کۆنسولخانەی ئانکارا لە هەولێر پێوشوێن بگرن و هەرچەشنە زانیاری و ڕێنوێنی پێویست لەو ناوەندانە وەربگرن.

نە بەردی  سەربازی بەرفراوانی هێزە هاوبەشە حکومەتی و جەماوەرییەکانی ئێراق لە شاری موسڵ،- پێگەی سەرەکی تیرۆریستانی داعش لەو وڵاتە- لە بەیانی ڕۆژی دووشەممەوە دەس پێ کرا.

شاری موسڵی ناوەندی ستانی نەینەوا لە ژۆئەنی ساڵی٢٠١٤وە لەلایەن گرووپی ڕەشەکوژی داعش داگیرکراوە.