تشرینی یه‌که‌م 19, 2016 16:10 Asia/Tehran
  • گەڕاندنەوەی برای فەتحوڵا گولەن بۆ زیندانی تورکیا

دادگەیەکی تورکیا لە بڕیارێکدا برای فەتحوڵا گولەن(سەرۆکی بزووتنەوەی خزمەت) ی بەتۆمەتی هاوبەشبوون لە کودەتای١٥ی ژولای ئەو وڵاتە گەڕاندەوە زیندان.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا)؛ بەرپرسێکی دادەوانی لە ئەزمیر کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێ، وتی: قوتبەدین گولەن بەتۆمەتی ئەندامەتی لە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی چەکدار بڕیاری زیندانی بۆ بڕایەوە.

برای گولەن لە سەرەتای ئۆکتۆبردا لە ئەزمیر گیراو لە لێپێچینەوەکانی خۆیدا هەرچەشنە پەیوەندی گرتنێک بە بزووتنەوەی خزمەتی رەت کردبۆوە.

بەرپرسانی ئانکارا پاش کودەتای ١٥ی ژولای، بە ناساندنی گولەن وەک ڕێکخەری کودەتا، کاری پاکتاوکردنی بەرفراوانی لایەنگرانی گولەن لە کەرتە حکومەتییەکان، سوپا، دەزگەی دادەوانی، پەروەردەو ئابووری دەس پێ کرد.

فەتحوڵا گولەن چەندین جار بە ڕەت کردنەوەی تۆمەتەکانی حکومەتی تورکیا، خوازیاری پێکهاتنی لیژنەیەکی نێودەوڵەتی بووە بۆ تاووتوێی ئەو تۆمەتانە.