ده‌میرتاش: نامانه‌وێت تورکیا به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ بکات
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) رایگه‌یاند، ویستی تورکیا بۆ به‌شداربوون له ئۆپه‌راسیونی موسڵ به ئامانجی "داگیرکردنه" و ئه‌وان له‌گه‌ڵ به‌شداری ئه‌و وڵاته‌دا نین له‌و شه‌ڕه‌دا.
ده‌میرتاش ئه‌مڕۆ له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌نوسیدا له باره‌گای هه‌ده‌په له شاری ئامه‌د و به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ک له په‌رله‌مانتارانی پارته‌که‌ی له باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵه‌وه وتی "ویستی تورکیا بۆ به‌شداربوون له ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ به ئامانجی داگیرکردنه و ئه‌مه زیان ده‌گه‌یه‌نێت به هه‌موو هه‌وڵه‌کانی رزگارکردنی موسڵ و ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین تورکیا به‌شداری له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا بکات".
ئۆپه‌راسیۆنی رزگارکردنی موسڵ 17ی ئه‌م مانگه ده‌ستیپێکرد به‌به‌شداری هێزه عیراقییه‌کان و پێشمه‌رگه به پاڵپشتی هاوپه‌یمانان، هه‌رچه‌نده تورکیا جه‌ختی له‌به‌شداریکردنی ده‌کرده‌وه به‌ڵام عیراق رێگه‌ی به‌به‌شداریکردنی ئه‌و وڵاته نه‌دا.
هه‌ر له کۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌که‌دا ده‌میرتاش له‌باره‌ی سیستمی سه‌رۆکایه‌تیه‌وه رووی قسه‌ی کرده ئه‌ردۆغان و وتی "تورکیا پێویستی به سه‌رۆک نییه به‌ڵکو پێویستی به دیموکراسی هه‌یه ئه‌گه‌ر بزانم جارێکی تر خۆت بۆ سه‌رۆکایه‌تی تورکیا هه‌ڵده‌بژێریته‌وه دوباره ده‌ڵیم نا".
وتیشی "ئه‌گه‌ر ناوی سیستمی په‌رله‌مانی بێت یان سه‌رۆکایه‌تی، دیموکراتی نه‌بێت هه‌ر دیکتاۆرییه".
ده‌میرتاش جه‌ختیکرده‌وه، ئه‌گه‌ر تورکیا ئاشتی ناوخۆیی به‌هێزتر بکات ئه‌وکات سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ش سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت و شێوازی تر سه‌رکێشییه.ئه‌وه له‌کاتێکدایه، حه‌یاتی یازیجی جیگری سه‌رۆکی گشتی ئاکه‌په ئه‌مڕۆ راگه‌یاند، له مانگی کانونی دووه‌می 2017 سیستمی سه‌رۆکایه‌تی ده‌چێته په‌رله‌مان و له مانگی نیساندا ده‌خرێته راپرسی گه‌له‌وه.