ئەردۆغان و وتووێژی تەلەیفونی لەگەڵ پوتین
رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمرۆ چوارشەممە لەئانکارا بەئاماژە بە پەیوەندیی تەلەیفونی شەوی ڕابردووی خۆی لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا، وتی: پوتین لەو پەیوەندییە تەلەیفونییەدا بەڕاگەیاندنی ئەوەی کە بۆردومانی حەڵەبیان لە کاتژمێر٢٢ی دوێشەوە ڕاگرتووە، داوای لەمن کرد بۆ چوونەدەری نوسرە لە حەڵەب ، هەوڵ بدەم.
به‌پێی ڕاپۆری هه‌واڵده‌ریی ئیرنا، ئه‌ردۆغان به ئیدیعای ئه‌وه‌ی که کۆنترۆڵ کردن و کوژاندنه‌وه‌ی خێرای ئاوری هه‌ڵایساو له حه‌ڵه‌ب، ئه‌رک و به‌رپرسایه‌تی ئێمه‌یه له‌هه‌مبه‌ر براکانماندا، وتی: حه‌ڵه‌ب، هاوسنووری شاره‌کانی کیلیس و غازی ئه‌نته‌پی تورکیایه.
بێتوو خوانه‌خواسته کۆچی کت‌وپڕ له حه‌ڵه‌ب ڕوو بدات، لانیکه‌م ملوێنێک ئاواره ڕوو ده‌که‌نه تورکیا، به‌ڵام تورکیا چیتر ناتوانێ بۆ ئەو مەبەستە بوودجە تەرخان بکات.
ئەردۆغان کە لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی دەزگەی سەرۆک کۆماریی تورکیا، لە یەکێک لە کۆڕەکانی لەگەڵ بەناو موعتەمدینی خۆجێی لەسەرانسەری وڵات قسەی دەکرد، وتی: ستراتژیای ئاسایشی تورکیا گۆڕاوەو لە"هێڵی بەرەڤانی" گەیشتووەتە "ئاستی بەرەڤانی".
سەرۆک کۆماری تورکیا بەئاماژە بەوەی کە تورکیا ٩١١ کیلۆمیتر لەگەڵ سوریا‌و ٣٥٠ کیلۆمیتر لەگەڵ ئێراق سنووری هاوبەشی هەیە، وتی: تورکیا ڕێگە نادات ئەو جلەی کە لە داوا لە ناوچەو وڵاتانی واوەناوچە دەکەن، بۆمان بدرون و لەبەرمانی بکەن.
ناوبراوهەرەها وتی: ئەو هەڵوێستەی تورکیا نە شەڕخوازییەو نە هیچ پەیوەندییەکی بە پێشێل‌کرانی مافی سەروەریی ئێراقەوە نییە بەڵکوو ئێمە ناچارین سەقام و سەربەخۆیی خۆمان بپارێزین.