کانونی دوھەم 17, 2017 19:21 Asia/Tehran
  • کوژرانی چوار ئەفسەری پۆلیس لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا

بە هۆی تەقێنەوەی بومبایەکی لێواری رێگا لە ئامەد، لەباشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا ، چوارئەفسەری پۆلیسی کوژران ودووکەسیش بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی رۆژی سێ شەممەی پرێس تی ڤی بە گیڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئەمنیەتی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ، ئەم تەقێنەوەیە لەکاتی تێپەڕینی ترۆمبێلی پۆلیس لە نێزیک سایتیکی هەڵکەندراو لە ناوچەی سور لە پارێزگەی دیار بەکر هەڵکەوتوو لە شەشسەدو حەفتاو شەش کیلومیتری ڕۆژهەڵاتی ئانکارا ڕووی دا.

شایانی باسە ، پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا  هۆکاری ئەم تەقێنەوەیەن. بە قسەی سەرچاوەکانی نەخۆشخانەیی ، حاڵی یەکێ لە ئەفسەرانی پۆلیسی تورکیا شپرزە ڕاگەیندراوە.

نوسینگەی پارێزگاری ئامەد بە بڵاوکردنەوەی بەیان نامەیەک وێڕای مەحکوم کردنی کردەوەی ئەنجامدەرانی بومب نانەوە ، ئەم تە‌قێنەوەیەی وەکوو پەلاماری ترۆریستی وەسف کردو ڕایگەیاند تەقێنەوەکە کاتێک کە ترۆرمبیلی پۆلیس خەریکی گشت لیدان بۆ دەسگیر کردنی تاوانکاران بوو، ڕووی داوە.

ڕەوتی ئاشتی بۆ چارەسەر کرانی مەسەلەی کوردەکان لە تورکیا کە لە دێسەمبەری ساڵی دووهەزارو دوازدە دەسپێکرا بوو ، دوابەدوای تەقێنەوەی مانگی ژوئیەی دووهەزار وپازدە لە شاری پڕسووسی ئەم وڵاتە ڕاگیردراوە.

لەوە بەدوا سوپای تورکیا و پ.ک.ک پەلامار بۆ سەر بنکە ومەتەرێزی یەکتریان دەسپێکردووەتەوە. دەوڵەتی ئانکارا ڕایگەیاندووە ئیتر ڕێگە چارەی سیاسی قەیرانی کوردەکان بەر باس نیە و پ.ک.ک  بە گوڕانکاریەکانی ئەم دواییەی ئەم بەخت وشانسەی خۆی لەدەس داوە.