کانونی دوھەم 17, 2017 19:52 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی تورکیا بەڕێوەچوونی هەرچەشنە هەڵبژاردنی زووتر لە کاتی ڕەت کردەوە

سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕایگەیاند : هیچ پێویست ناکات پاوەجێی وسەقامی وڵاتێک بە هێنانە ئارای هەڵبژاردنی بەروەخت تێک بچێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا ، بەگیڕانەوە لە هەواڵدەری ئاناتۆلی ، بینالی ئیلدریم ، سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە بارەی ئەگەری بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکانی بەروەخت وتی: ئەم هەڵبژاردنانە لە  بەرنامەی کاری دەوڵەتدا نیە.

ئەو لە ناو کۆڕی هەواڵنێران لە ئانکارا ڕایگەیاند : هەڵبژاردنەکانی سەرانسەری لە تورکیا هەربەوجۆرە کە گەڵاڵە ڕێژی کرا بوو لە ساڵی دوو هەزارو نۆزدە بەڕێوە دەچێت.

ئەو بەئاماژە دان بە قسەکانی  ژمارێک لە نوێنەرانی پەرلەمان لەمەڕ ئەگەری بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکانی بەروەخت لە وڵات وتی: پێوێست نیە  سەقامی وڵات بە هێنانە ئارای مەسەلەگەلیک وەکوو هەڵبژاردنەکانی بەروەخت تێک بشکێت.

ییلدریم لە بارەی گوڕانکاریەکانی یاسای بنەڕەتی وتی: هێوادارم ئەم گوڕانکاریانە لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەن بکرێت و بخرێتە ناو ڕێفراندوم. وتیشی: دوای پەسەن کرانی ئەم گوڕانکاریانە لە پەرلەمان ئێمە دەتوانین درێژە بدەین بە رێگاکەمان.

یاسادانەرانی تورکیا ڕۆژی یەکشەممە لە هەنگاوی یەکەم دەنگیان دا بە گوڕانکاری یاسای بنەڕەتی. خۆلی دووهەمی دەنگ وەرگرتن لەبارەی گوڕانی یاسای بنەرەتی سبەێنی هەژدەی  ژانیڤەری بەڕێوە دەچێ.

حێزبی دەسەڵاتداری دادو گەشە  لەبەرچاوی گرتووە بە پەسەن کرانی شەش  بڕگە لەهەر ڕۆژدا خولی دووهەمی دەنگ وەرگرتن ئەنجام بدات ولە بیست ویەکی ژانێڤەر کۆتایی پێ بدات.

هەروەها دەوڵەت دەێهەوێ کە ڕێفراندوم لەبارەی گوڕانکاریەکانی پێشنیار کراو لە یاسای بنەڕەتی لە سەرەتای مانگی ئاوریل بەڕێوە بەری. لە درێژە دا ییلدریم لەبارەی دۆخی ئابووری لە وڵات وتی: دەوڵەت گشت کردەوە پێویستەکان بۆ گەشە وپەرەی ئابووری ئەنجام دەدات. شارومەندان وتاجرەکانی ئێمە دەبێ بەرنامەکانی خۆیان بۆ سەرمایە نانەوە کانی داهاتوو و درێژەی پاوەجێیی وسەقام ئەنجام بدەن.