کانونی دوھەم 18, 2017 11:40 Asia/Tehran
  • وشداریی فەتحوڵا گولەن لەمەڕ ئەگەری کوژرانی ڕامیاری  تورک

گولەن وشداری داوە، لەوانەیە سیاسەتوانانی جەهەپەو مەهەپە لەلایەن گرووپە ڕەشەکوژەکان، بکوژرێن.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە یەنی شەفەق، فەتحوڵا گولەن زانای ئایینی موسڵمانی بەڕەگەز تورک و ڕێبەری جەماعەتی گولەن، لەمەڕ ئەگەری کوژرانی سیاسەتوانانی یەکێک لە دووپارتی بزاڤی نیشتمانی(مەهەپە) و کۆماریخوازی گەل(جەهەپە) لەلایەن گرووپە تیرۆریستییەکانەوە، وشداری داوە.

گولەن وتوویەتی:"بڕێک دەنگۆ لەئارادایە لەوبارەوە کە لانیکەم یەکێک لە  مەهەپە یان جەهەپە بکوژرێ، بەڵام جارێ ڕوون نییە چ کەسێک دەبێتە قوربانی."

ناوبراو وتوویەتی؛ ئەو تیرۆرە، کارتێکەریی بەربڵاوی دەبێ لەسەر تورکیا.

بەر لە لێدوانەکانی گولەن، تارق تولوسیش کە ڕۆژنامەوانێکی لایەنگری گولەنە، وتبووی؛ لەڕەوتی تاووتوێی چاکسازییەکانی دەستور لە پەرلەمانی تورکیا، سیاسەتوانانی مەهەپە یان جەهەپە ، پەلاماریان دەکرێتەسەر.