داواکاری بۆ لەبەندکرانی دەمیرتاش و یوکسکداغ بۆ ماوەیەکی درێژخایەن
کانونی دوھەم 18, 2017 12:25 Asia/Tehran
دادئەستێنی تورکیا ڕۆژی سێ شەممە بۆ سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگن یوکسک داغ کە تۆمەتبار کراون بە وابەستەبوون بە پەکەکە، سزای 142 هەتا 83 ساڵ لەبەندکرانی ، داوا کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتۆلیی تورکیا، فیگن یوکسک داغ بەشێوەی هاوبەش دەگەڵ دەمیرتاش سەرۆکایەتی هەدەپەی لە ئەستو دایە .
ئەم دوو کەسە مانگی نوامبەری ڕابردوو لەگەڵ دە نوێنەری دیکەی هەدەپە لە پەرلەمان گیران .
هەدەپە ئەم پرسەی کە باڵی سیاسی پەکەکەیە ڕەت کردوەتەوە . دەمیرتاش دەڵێت لەبەرنەیارەتی بەرامبەر سیستمی سەرۆکایەتی کە ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆکی تورکیا داوای کردووە، سزا دراوە .
ڕەوتی ئاشتی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کوردەکان لە تورکیا کە دیسەمبەری ساڵی 2012 دەستیپێکراوە، دوابەدوای تەقینەوەی مان
ی ژوئیەی ساڵی 2015 لەشاری سوروچی ئەم وڵاتە پێشی پێ گیراوە.