ناوه‌ندی هه‌واڵگری ئه‌وروپا: پێش کوده‌تای تورکیا ئه‌ردۆغان پلانی پاککردنه‌وه‌وی سوپای داڕشتبوو
به‌پێی ڕاپۆرتێکی ناوه‌ندی هه‌واڵگری یه‌کێتی ئه‌ورووپا، سه‌رۆک کۆماری تورکیا، پێش کوده‌تا سه‌رنه‌که‌تووه‌که‌ی ته‌مووزی ساڵی ڕابردووی وڵاته‌که‌ی پلانی پاککردنه‌وه‌ی سوپای له نه‌یارانی خۆی داناوه.
رۆژنامەی تایمزی به‌ریتانی ڕاپۆرتێکی ناوه‌ندی هه‌واڵگری یه‌کێتی ئه‌ورووپای بڵاوکردووه‌ته‌وه‌و به پێی ڕاپۆرته‌که، بڕیاری ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی کوده‌تا له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ر و ژه‌نه‌ڕاڵه‌کانی سوپای تورکیاوه دراوه کاتێک جێبه‌جێکردنی پلانه‌که‌ی ئه‌ردۆغان نزیک بووته‌وه بۆ " پاککردنه‌وه"ی سوپا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌و ئه‌فسه‌روو ژه‌نه‌راڵانه‌ی سوپا ترسیان له بڕیاری ئه‌ردۆغان هه‌بووه، که‌ویستویه‌تی سوپا له نه‌یاره‌کانی پاکبکاته‌وه، هه‌روه‌ها گوله‌نیه‌کان و که‌مالیسته‌کان و نه‌یارانی ئاکه‌په له پشت کوده‌تاکه بوون
.ناوه‌ندی هه‌واڵگری یه‌کێتی ئه‌ورووپا، به "ئه‌گه‌رێکی دووری" زانیوه که فه‌تحوڵا گیوله‌ن-ی رابه‌ری جه‌ماعه‌تی خزمه‌ت ڕاسته‌وخۆ له هه‌وڵی کوده‌تاکه ده‌ستی هه‌بوبێت.
ئاماژه‌وه‌به‌وه‌ش کراوه، گیوله‌ن هێزی بۆ ئه‌نجامدانی کوده‌تا له ناو سوپای تورکیادا نیه و ئه‌وه‌ش ناکۆکه له‌گه‌ڵ قسه‌کانی ئه‌رۆدغان له باره‌ی هه‌وڵی کوده‌تاکه‌ی ته‌موزی ساڵی ڕابردوو.
له ڕاپۆرتی ناوه‌ندی هه‌واڵگری یه‌کێتی ئه‌ورووپادا ئه‌وه‌هاتووه، کوده‌تاکه لە لایه‌ن گروپێکی ئه‌فسه‌ران که پشتیوانی گوله‌ن ده‌که‌ن بڕیاری لێدراو، به هۆی نزیکبونه‌وه‌ی پلانی ئه‌رۆدۆغان بووه بۆ پاککردنه‌وه‌ی سوپا‌و له ژێر فشاردابوون هه‌روه‌ها له لایه‌ن ژماره‌یه‌ک له ژه‌نه‌راڵ و ئه‌فسه‌ری باڵای که‌مالیست و عه‌لمانیه‌کان که له دژی سیاسه‌تی ئه‌ردۆغان بوون له باره‌ی پرسی په‌که‌که و قه‌یرانی سوریا و هه‌ندێک له یه‌کینه‌کانی سوپا پشتیوانیان کردووه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، به‌رپرسانی باڵای سه‌ربازی له دژی پلانی ئه‌ردۆغان بوون بۆ ئۆپه‌راسیۆنی زه‌مینی له ناوخاکی سوریا.هه‌روه‌ها، ناوه‌ندی هه‌واڵگری یه‌کێتی ئه‌وروپادا پێی وایه، ئه‌ردۆغان سوودی له هه‌وڵی کوده‌تاکه‌ی سه‌رنه‌که‌وتووه‌که و دۆخی نائاسایی وه‌رگرتووه‌و فشارێکی زۆری خستووه‌ته سه‌ر نه‌یارانی ده‌سه‌ڵاتی ئاکه‌په و بڕیاره‌کانی ده‌ستگیرکردن که پێشتر ئاماده‌ی کردبوو، جێبه‌جێیکردووه.