کانونی دوھەم 19, 2017 11:46 Asia/Tehran
  • گیرانی دوو گومانلێکراوی دیکە لە دۆسییەی کوشتنی باڵیۆزی ڕووسیا لە تورکیا

ژێدەرە هەواڵییەکانی تورکیا ڕایانگەیاند ؛ دوو گومانلێکراوی دیکە بە تۆمەتی دەستێدابوون لە تیرۆری باڵیۆزی ڕووسیا لەو وڵاتە گیراون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ پێنجشەممەی هەواڵدەریی ئاپا؛ پۆلیسی ئانکارا سەبارەت بە تیرۆری ئاندرێ کارلۆف، باڵیۆزی ڕووسیا لە تورکیا دوو گومانلێکراوی دیکەیان گرتووە کە یەکیان پۆلیسە.
یەکێک لە گیراوان ناوی "ئەنەس عاسم سیلین" یەکێک لە کەسانی بەناوبانگ لە گۆڕەپانی بارزگانی و تجارەتدایە.
ئەنسە عاسم سیلین گومانی هاریکاری لەگەڵ جەماعەتی فەتحوڵا گولەن ناسراو بە "فەتو"ی لە سەرە و هەروەها تۆمەتباریشە بە وەڕێخستنی کودەتای ١٥ی ژولایی ٢٠١٦ی تورکیا.
گیراوان بۆ لێپرسینەوە و لێپێچینەوە گوێرزاونەتەوە بۆ دەزگەی هەواڵگریی تورکیا.
پێشتریش هەواڵدەریی ئاناتولیی تورکیا هەواڵی گیرانی لانیکەم پێنج کەس سەربارەت بە دۆسییەی تیرۆری "ئاندرێ کارلۆف" باڵێۆزی ڕوسیا لە تورکیای بڵاو کردبوویەوە.
کاربەدەستانی تورکیا جەماعەتی فەتحڵڵا گولەن بە هۆکاری تیرۆری کارلۆف ناساندووە، بەڵام گولەن بەردەوام ئەم تۆمەتەی ڕەت کردۆتەوە.
"مەولوود مەرت ئاڵتین تاش" فەرمانبەری هێزی تایبەتی پۆلیسی تورکیا ١٩ی دێسەمبەری ٢٠١٦، "ئاندری کارلۆف" باڵیۆزی ڕووسیا لە ئانکارای بە زەبری گوللە کوشت.