کانونی دوھەم 19, 2017 14:27 Asia/Tehran
  • پەسەند کرانی حەوت ماددەی پێشنیارکراوی گۆڕینی یاسای بنەڕەتی لە تورکیا

پەرلەمانی تورکیا لە خولی دووهەمی دەنگ وەرگرتنەکان، حەوت خاڵی پێشنیارکراوی گۆڕین لە یاسای بنەڕەتییان بە 342 دەنگی نەیار و چوار دەنگی بێ لایەن پەسەند کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی رویتەرز، نوێنەرانی پەرلەمانی تورکیا ڕۆژی چوارشەممە لە خولی دووهەمی دەنگوەرگرتنەکان بەمەبەستی چاکسازیی یاسای بنەڕەتی کە بە پێی ئەوە  سەرۆک کۆمار، ئەرکی زۆرتری دەبێت، بیروڕاگۆڕینەوە سەبارەت بە چاکسازی پێشنیارەکانیان دیسان  دەست پێکردەوە  .

لە خولی یەکەمی لێکدانەوەی چاکسازییەکان لە یاسای بنەڕەتی تورکیا، پەرلەمانی ئەم وڵاتە  لەگەڵ دووخاڵی شەش و حەوتی پێشنیار کراو بۆ چاکسازی یاسای بنەڕەتی ڕەزامەندی دەربڕی  .

بەپێی  حەوت ماددەی  پەسەند کراوە لە یاسای بنەڕەتی نوێ ژوماری نوێنەرانی پەرلەمان لە 550 کەس بۆ 600 کەس زورتر دەبێت و  کەم تەمەنترین  نوێنەری پەرلەمان لە 25ساڵ بۆ هەژدە ساڵ  کەم دەبێتەوە و هەر پێنج ساڵ جارێکیش هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆک کۆمارەتی هاوکات بەڕێوە دەچێت .

ئەگەر لە دەنگ وەرگرتنی خولی دووهەم  پڕۆژەبڕیاری چاکسازی یاسای بنەڕەتی بتوانێ  330 دەنگ لە 550 دەنگی کورسی پەرلەمان بە دەست بێنێ  گشت پرسی یاسای بنەڕەتی نوێ بۆ گۆڕینی لە نیزامی پەرلەمانی بۆ نیزامی سەرۆکایەتی بەڕێوە دەچێت.

پارتی کۆماری گەل هاوڕێ لەگەڵ  هەدەپە  لە پەرلەمان کە نەیاری گۆڕینی یاسای بنەڕەتی ئەم وڵاتەن و دەڵێن گۆڕانکاری لە یاسای بنەڕەتی تورکیا  دەبێتە هۆی ئەمەی  ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆکی تورکیا  بە زۆرتر بوونی ئەرک و بەرپرسایەتیەکەی ، سیاسەتی زلهێزانە بە دژی نەیاران توندبکاتەوە و دەتوانێ  هەتا ساڵی 2029 لە سەر دەسەڵات دا بمێنێتەوە.