شوبات 23, 2017 08:19 Asia/Tehran
  • قلیچدرائۆغڵوو : ئەردۆغان لەهەوڵی خۆیەکلاکردنەوەدایە لەگەڵ نەیارەکانی

سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا وێڕای ڕەخنەگرتن لە قۆڵبەست کرانی بەرفراوان و بەردەوامی پەیامنێران لەو وڵاتە، وتی : رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا لەهەوڵی خۆیەکلاکردنەوەدایە لەگەڵ نەیارەکانی .

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، کەماڵ قلیچدارئۆغڵوو رۆژی چوارشەممە بەئاماژە بە زیندانی کرانی زیاتر لە١٥٠پەیامنێر لەو وڵاتە پاش کودەتای بێ ئاکامی پانزەی ژولای، وتی: لە هیچ کام لە کودەتاکانی ڕابردوو لە تورکیا، وەها ڕووداوێک ئەنجامی نەگرتووە.

قلیچدارئۆغڵوو بەئاماژە بەوەی کە ژماری کەسانی دەرکراو لە پۆست و کاریان لە زانکۆ لە کودەتای ١٢ سیپتەمبەری١٩٨٠ی تورکیا، ١٢٧ کەس بووە، وتی: چوار هەزار و ٨١١ کەس لە مامۆستایانی ئەو وڵاتە لە پانزەی ژولای تائێستا دەرکراون.

لە پانزەی ژولای٢٠١٦دا کە هەوڵدان بۆ کودەتا لەتورکیا شکستی هێنا، بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەستیان کرد بە گرتنی بەرفراوان و بەکۆمەڵ لەنێو هێزەکانی سوپا، پۆلیس، دەزگەی دادەوانی، کاربەدەستانی سیاسی نەیار، کۆمەڵگای هونەرمەندان، پەیامنێران، نووسەران و مامۆستایانی زانکۆکانی تورکیا.

سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا هەروها بەداواکردن لە خەڵکی ئەو وڵاتە بۆ "نا گوتن بە گۆڕانکارییەکانی دەستوری تورکیا، وتی: گشت ئەو کەسانەی خوازیاری جێگیربوونی دیموکراسی وئازادین لەو وڵاتەدا دەبێ لە گشت پرسیەکەدا دەنگی نا بدەن.

بەپێی ڕاگەیاندنی بەرپرسانی ئانکارا، کۆپرسی هەموارکرانەوەی دەستوری تورکیا نێوەڕاستی ئاڤریلی٢٠١٧ بەڕێوە دەچێ.

بێتوو یاسای بنەڕەتی تورکیا بگۆڕدرێ، دەسەڵاتی ئەردۆغان زیادتر دەبێ و دەتوانێ هەتا ساڵی٢٠٢٩ وەک سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بمێنێتەوە.