شوبات 23, 2017 18:20 Asia/Tehran
  • سوپای تورکیا بانگەشە دەکا کە گۆیا شاری

سوپای تورکیا ڕایگەیاند : لەشکڕو هێزەکانی ناسراو بە سوپای بەناو ئازادی سووریا شاری "باب"ی باکووری ئەو وڵاتەیان بەتەواوی کۆنترۆڵ کردووە .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەرکانی گشتیی سوپای تورکیا ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند: شاری ئەلباب لە پارێزگای حەڵەب لە باکووری سووریا کە لەژێر ڕکێفی تاقمی تیرۆریستیی داعش دا بوو، لە درێژەی ئۆپراسیۆنی قەڵغانی فۆراتی سوپای تورکیا ڕزگار کراوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە دەوڵەتی سووریا بەردەوام پێ دزەی هێزەکانی سوپای تورکیا بۆ خاکی وڵاتەکەی و ڕاپەڕاندنی ئۆپراسیۆنی ناسزاو بە قەڵغانی فۆراتی ئیدانە کردووەو بە دەست درێژکردن بۆ سەروەریی سووریای زانیوە. جیا لەمە تاقمە ناوخۆییەکان لە تورکیا هەروا دەوڵەتی وڵاتەکەیان بە پشتگری کردنی تاقمە تیرۆریستی و تەکفیرییەکانی وەک داعش تۆمەتبار دەکەن.