سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربازیی سوپای تورکیا باسی ئەوەی کردووە: هاوکارییه‌کانی سوپای سووریا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی یه‌په‌گه ڕوو له زیادبوونه
سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربازیی تورکیا به ئانادۆڵوی ڕاگه‌یاندووە: هاوکاریی سه‌ربازیی سوپای سووریا و هێزه‌کانی یه‌په‌گه له حه‌ڵه‌ب و ناوچه باکوورییه‌کانی سووریادا ڕوو له زیادبوونه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ریی ئانادۆڵو، سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربازی سوپای تورکیا که نه‌یویست ناوه‌که‌ی بدرکێندرێت له وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی ئانادۆڵودا وێڕای ئاماژه به زیادبوونی هاوکاریی سوپای سووریا له‌گه‌ڵ لقی سه‌ربازی یه‌په‌گه له حه‌ڵه‌ب و ناوچەکانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی یه‌کێتی دیموکراتیکی سووریا (PYD) وتیشی: فڕۆکه سه‌ربازییه‌کانی سوپای سووریا له ناوچه‌کانی کۆبانێ، عه‌فرین و هه‌ندێ له ناوچه‌کانی حه‌سه‌که ئه‌و هێزه سه‌ربازییه کوردانه‌ی له شه‌ڕ و پێکدادانه‌کاندا بریندار بوونه و گوازراونه‌ته‌وه ئه‌و ناوچه‌یه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشکی به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ی ده‌وڵه‌تی دیمه‌شق ده‌گوازنه‌وه.
ناوبراو وتیشی: هێزه‌کانی YPG پاش ناوچەکانی کۆبانێ و عه‌فرین له ناوچه‌کانی شێخ مه‌قسوود و هه‌لۆکی حه‌ڵه‌ب که له کۆنتڕۆڵی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریادان که‌مپه‌کانی مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌ربازییان دامه‌زراندووه. ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که له هه‌لۆکدا -که ناوچه‌یه‌کی تورکمان نشینی حه‌ڵه‌به- پاش چۆڵکردنی دەستبەجێ هێزه‌کانی YPG و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی له‌م ناوچه‌یه‌دا سەقامیان گرتووە.
ئه‌م سه‌رچاوه ئاگاداره جه‌ختی کردۆته‌وه جیا لەوەی کە له سه‌روبه‌ندی شه‌ڕی ناوخۆ له سووریا هێزه کوردییه‌کان که‌متر له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیدا تێکهه‌ڵچوونە ، له‌مدواییه‌ش دا هاوکارییه‌کانیان زۆر پته‌وتر بۆته‌وه و ئه‌م پرسه‌ش به ئاشکرا له حه‌سه‌که‌دا ده‌بینرێت. هێزه‌کانی YPG و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا له حه‌سه‌که هاوکاریی به‌ربڵاو و پته‌ویان پێکه‌وه هه‌یه و ته‌نانه‌ت به‌رپرسیارێتی پاراستنی ناوچه نه‌وتییه‌کانی ڕه‌میلانیش به شێوازی هاوبه‌ش لە ئەستۆی هەردووک لایانە. به‌شێک له نه‌وتی ده‌رهێنراوی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌درێته ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی.