شوبات 24, 2017 11:15 Asia/Tehran
  • گیرانی فەرمانبەرێکی کۆنسولخانەی ئەمریکا لە تورکیا

هێزە ئەمنیەکانی تورکیا فەرمانبەرێکی کۆنسولخانەی ئەمریکا لە وڵاتەکەیان بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) قۆڵبەست کرد .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ مێدیاکانی تورکیا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند؛ هێزە ئەمنییەکانی ئەم وڵاتە وەرگێڕی کۆنسولخانەی ئەمریکا لە شاری ئەدەنە هەڵکەوتوو لە باشووی تورکیایان گرتووە.
باڵیۆزخانەی تورکیا لە ئەمریکا خۆی بواردووە لە رادەربڕین سەبارەت بە گیرانی فەرمانبەری کۆنسولخانەی ئەمریکا لە وڵاتەکەیدا.
پێشتر دەوڵەتی ئانکارا ،  ئەمریکای تۆمەتبار کردبوو بە داکۆکی لە فەتحڵڵا گولەن لە کودەتای بێ ئاکامی ١٥ی ژولایی ٢٠١٦ی تورکیا.