شوبات 24, 2017 12:49 Asia/Tehran
  • داکۆکیی

سەرۆک وەزیرانی تورکیا داکۆکی کرد لە هەڵوەشانەوەی یاسای قەدەغەی سەرداپۆشین لە سوپای وڵاتەکەی دا .

بە پێێ ڕاپۆرتی ئیسنا؛ "بنعەلی یەلدیریم" هەڵوەشانەوەی یاسای قەدەغەی حیجاب لە نێو هێزە چەکدارەکانی تورکیای بە ئەرێنی هەڵسەنگاند.
یاسای قەدەغەی دەکارهێنانی سەرپۆش لە ئیدارە و ناوەندە دەوڵەتییەکانی تورکیا پاش کودەتای ١٩٨٠ لە تورکیا جێبەجێ کرابوو، سکولارەکانی تورکیا، حیجاب بە هێمای توندڕەویی ئایینی لەم وڵاتە دەزانن.
پارتی داد و گەشەپێدان ماوەیەکی زۆرە کە خوازیاری هەڵوەشانەوەی ئەم یاسای قەدەغەیە بووە. قەدەغەی بەکارهێنانی سەرپۆش لە زانکۆکانی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٠ هەڵوەشایەوە. ئەم قەدەغە بوونە لە بەشی ڕاژەکاری شاریشدا لە ساڵی ٢٠١٣ هەڵوەشایەوە.
سەرۆک وەزیرانی تورکیا هەروەها لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە لێدوانەکانی "دەوڵەت باغچەلی" ڕێبەری پارتی بزووتنەوەی نەتەوەخوازی تورکیا سەبارەت بە داکۆکی لە بووژانەوەی سزای ئیعدام وتی؛ پاش ڕیفراندۆم لەم بارەوە لەگەڵ ئەندامانی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەخواز وتووێژ دەکەن.