شوبات 24, 2017 13:16 Asia/Tehran
  • پێداگریی وەزیری دادەڤانیی تورکیا لەسەر ڕادەست کرانەوەی فەتحڵڵا گولەن لەلایەن ئەمریکاوە

وەزیری دادەوانیی تورکیا دیسان خوازیاری ڕادەست کرانەوەی "فەتحڵڵا گولەن"ی داڕێژەری کودەتای ١٥ی ژولایی ڕابردووی ولاتەکەی بوو بە کاربەدەستانی ئەو وڵاتە .

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی تەلەڤزیۆنی "ت.ر.ت"ی تورکیا؛ "بەکر بوزداغ" ڕۆژی هەینی لە نامەیەکدا بۆ "جێف سێشنز" دادستێنی گشتیی ئەمریکا پێی داگرت؛ خەڵکی تورکیا چاوەڕیی ئەوە دەکەن دەوڵەتی ئەمریکا فەتحڵڵا گولەن ڕادەستی ئەمریکا بکاتەوە.
وەزیری دادەوانیی تورکیا هەروەها دەس نیشان کرانی جێف سێشەنز بۆ پۆستی دادستێنیی گشتی ئەمریکای لەو پیرۆزبای کرد و هیوای خواست پێوەندیی دۆستانەی نێوان دوو وڵات لەو ماوەیدا بۆ پۆستی دادستێنی گشتیی ئەمریکای لە ئەستۆیە پتر لە ڕابردوو پەرە بستێنێ.
بوزداغ لەم نامەیەدا گولەن بە سەرکردەی گرووپی تیرۆریستیی وەسف کرد و پێی داگرت؛ بەڵگەی زیاتر کە کاربەدەستانی ئەمریکا داوایان لە تورکیا کردبوو بۆ سەلماندنی دەستێدابوونی گولەن لە کودەتا بۆیان بنێرێ، بەڕێ کراوە.
وەزیری دادەوانیی تورکیا لەم نامەیەدا فەتحڵڵا گولەنی تۆمەتبار کردووە کە فەرمانی کودەتای سەربازی بێ ئاکامی ١٥ی ژولایی ڕابردوو دەرکردووە و ئێستایش هەر مەترسییەکی گەورەیە لە سەر ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا.