شوبات 24, 2017 17:06 Asia/Tehran
  • گیرانی دەیان کەس لە تورکیا بە تاوانی هەبوونی پێوەندی لەگەڵ ڕێکخراوەکەی فەتحوڵڵا گولەن

هەواڵدەریی ئاناتۆلی تورکیا باسی گیرانی دەیان کەسی کرد لە وڵاتەکەی بەتومەتی پێوەندی لەگەڵ ڕێکخراوەکەی فەتحوڵڵا گولەن .

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵدەریی ئاناتۆلی تورکیا، چواردە کەس لە گیراوان  پۆلیسی تورکیا بوون کە لە ئۆپراسیۆنێک دا لە ئەستەمووڵ و لەسەر فەرمانی دادئەستێنی ئەم شارە گیران.

سێ کەس لە بەڕێوەبەرانی پۆلیسیش لەنێو گیراوان دان .

لە ئەنقەرەش  بیست و چوار سکە لە فەرمانبەران و بەڕێوەبەرانی پێشووی کۆمپانیای پیشەسازی هەوا و فەزای تورکیا لەسەر فەرمانی دادئەستێنی ئەنقەرە بە تاوانی پێوەندی لەگەڵ تاقمی فەتحوڵڵا گوێلەن گیراون.

لە شارەکانی ئەزمیر و هاتاییش  ژومارێک پۆلیس و هێزی ئاسایشی بە تۆمەتی هاوچەشن گیراون.

 بەوتەی سەرچاوەکانی پۆلیس ژومارێک لەم کەسانە لە سیستمی نەرم ئامێری ڕەمزدار ناسراو بە بای لاک کەڵک وەردەگرن.

 دەوڵەتی تورکیا ئەندامانی تاقمی گوێلەن بە ڕێکخەری  کودەتا تۆمەتبار دەکەن و ڕایانگەیاندووە ئەندامانی ئەم تاقمە لە پێناو هەوڵدان بۆ کودەتا لە ئەپلیکەیشنی بای لاک  کەڵکیان وەرگرتووە.

گوێلەن  کە لەساڵی 1999 ەوە لە دوورخرانەوەیەکی دڵخوازانە لە ئەمریکا دایە، تومەتەکانی دەوڵەتی تورکیای رەت کردوەتەوە و ئۆپراسیونی کودەتای ژویەی ڕابردووشی ئیدانە کردووە.