شوبات 24, 2017 17:29 Asia/Tehran
  • دوو ئەفسەری هەڵاتووی تورکیا داوای دانی مافی پەناخوازیان لە یۆنان کرد

دوو ئەفسەریی هەڵاتووی تورکیا داوایان لە یونان کرد مافی پەناخوازیان پێ بدات .

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی تەلەفزیۆنیی تی ئارتیی تورکیا، دوو سەرباز کە دوای کودەتای بێ ئەنجامی پازدەی ژوییە، ڕاوەدوونرابوون، دوای ئەوەی لە ناوچەی سنووریی ئوروس گەیشتبوونە یونان خویان ڕادەستی هێزی پۆلیسی یونان کرد .

سەرچاوەکانی نیزیک لە سەروک وەزیران و پۆلیسی یونان ئەم هەواڵەیان پشت ڕاست کردبوو.

ڕۆژنامەی یونانی ئاتنوس  لە هەواڵێک دا ئیدیعای کرد ئەم دوو سەربازە لە و کەسانە بوون کە بڕیار بوو ئۆپراسیۆنی کوشتنی رەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆکی تورکیا لە شەوی کودەتای پازدەی ژووئیە بەڕێوەببەن.