بارزانی و شاندی هەدەپە لە کۆبوونەوەدان
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی ئیراق له میانه‌ی سه‌فه‌ره‌کەی بۆ تورکیا له‌گه‌ڵ شاندێکی باڵای پارتی دیمۆکراتیکی گه‌لان به سه‌رپه‌ره‌شتی ئه‌حمه‌د تورک چاوپێکەوتن و وتووێژی کرد .
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، که‌مێک پیش ئێستا له شاری ئه‌سته‌مووڵ کۆبوونەوەی مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق ، لەگەڵ شاندی پارتی دیموکراتیی گەلان "هەدەپە" دەستی پێ کرد.
لەو کۆبوونەوەیەدا ، هەریەک لە ئەحمەد تورک و سڕی ساکک، وەک نوێنەرانی هەدەپە بەشدارن.
به گوێره‌ی هه‌واڵی باس نیوز، چاوەڕوان دەکرێت پرسی چۆنیەتی دەست پێ کردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لە نێوان حکوومەتی تورکیا و کوردی ئه‌م وڵاته تاووتوێ بکرێت.
دوای تەواوبوونی ئەو کۆبوونەوەیە، بارزانی، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بیناڵی یەڵدرم، سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئەنجام دەدات.
پێشتر لە میانی دیدارێکی ڕۆژنامەوانیدا، بارزانی ئەوەی ڕاگەیاندبوو کە بۆ بارودۆخی ئێستای تورکیا، واباشترە دەمیرتاش و هاوڕێکانی کە ئێستا زیندانی کراون، ئازاد بکرێن.