ئادار 19, 2017 16:52 Asia/Tehran
  • دابەزینی ئەگەری ئەندامیەتی تورکیا لە یەکیەتی ئوروپا

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا وتی: ئەگەری ئەندامیەتی تورکیا لە یەکیەتی ئوروپا ئێستاکە گەیشتووەتە خوارترین ئاستی خۆی.

بە پێی ڕاپۆرتی پرێس تی ڤی " زیگمار گابریل" وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا ڕۆژی شەممە لە وتووێژ لەگەڵ حەوتەنامەی شپیگڵ وتی: ئاڵوزیەکانی ئەم دوائیەی نێوان بڕێک لە ئەندامانی یەکیەتی ئوروپا وکاربەدەستانی ئانکارا ، ئەگەری ئەندامیەتی تورکیا لە یەکیەتی ئوروپای گەیاندووەتە نزمترین ئاست.

" ژان سلبورن" وەزیری کاروباری دەرەوەی لوکزامبورگ یش ئەم دوائیە لە وتاردانی خۆێدا وتی: لەحاڵی ئێستاکەدا بەڵگەیەکی قنیات پێکەربۆ هەڵکەوتنی تورکیا لە یەکیەتی ئوروپا لە ئارادا نیە.

تورکیا لە زۆر ساڵ لەمەوپیش هەوڵدان بۆ ئەندامەتی لە یەکیەتی ئوروپای  دەسپێکردو وتووێژە فەرمیەکانی دوو لایەن لەم بوارەوە ساڵی دووهەزار وپێنج دەسپێکرا. یەکیەتی ئوروپا هەتا ئێستاکە شازدە وەرز لە سی وپێنج وەرزی بۆ ئەندامیەتی تورکیا لە م یەکیەتیە وەگەڕ خستووە، بەڵام وتووێژەکان تەنیا لەبارەی یە ک وەرز کۆتایی پێ هاتووە.

پێوەندی تورکیا ویەکیەتی ئوروپا لە حەوتەکانی ئەم دوائیە بە هۆی کردەوەی  هەندێ لەوڵاتانی ئوروپایی لە قەدەغەی پڕوپاگەندەی سیاسی بە قازانجی ئانکارا لە گشت پرسی یاسای بنەڕەتی ئەم وڵاتە ، تەواو ئاڵۆزە وقسەکانی کاربەدەستانی تورکیەیی و کاردانەوەی توندی ئەوان بووە بە هۆی ئاڵۆزکاوتر بوونی دۆخەکە.