ئادار 20, 2017 11:58 Asia/Tehran
  • کوژرانی دوو هێزی تورکیا و سێ ئەندامی پەکەکە لە تێکهەڵچوون لەگەڵ یەکتر

سەرچاوەیەکی سەربازیی تورکیا باسی کوژرانی دوو هێزی ئەم وڵاتە و سێ ئەندامی پەکەکە لە تێکهەڵچوون لەگەڵ یەکتر دا کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سپۆتنیک  ی ڕوسیا،  سەرچاوەیەکی سەربازی لە تورکیا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند هێزی ئاسایشیی ئەم وڵاتە و ئەندامانی پەکەکە  لە ناوچەی لیچ لە پارێزگەی دیاربەکر لەباشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا پێکەوە تێکهەڵچوون کە بە هۆیەوە  دوو هێزی تورکیا و سێ ئەندامی پەکەکە کوژران.

هێزی ئاسایشیی تورکیا ئۆپراسیۆنی سەربازی بەربڵاوی بە دژی پەکەکە لە ناوچەی نێوان لیچ  لە دیاربەکر و ناوچەی گنج  لە پارێزگەی بینگول لە ڕۆژهەڵاتی تورکیا دەست پێ کردووە.

بەرپرسانی  پارێزگەی  بینگول سەرلەبەیانی  ڕۆژی یەکشەممە لە سێ ناوچە دا بە هۆی ئۆپراسیۆنی سەربازی بە دژی ئەندامانی پەکەکە  لەم ناوچەیە، قەدەغەی هات و چۆیان ڕاگەیاندووە.

هەرلەم بوارەدا سلێمان سویلو   وەزیری ناوخۆی تورکیا  باسی جێبەجێ کرانی زۆرتر لە یازدە هەزار ئوپراسیۆن بە دژی پەکەکەیان کردووە لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا  .