ئادار 20, 2017 15:46 Asia/Tehran
  • ئەردۆغان جارێکی تر ئوروپای بە هاودەستی وهاوکاری کردن لەگەڵ تاقمە ترۆریستەکان تاوانبار کرد

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا جاڕێکی تر وڵاتانی ئوروپایی بە هاوکاری کردن وهاودەستی لەگەڵ تاقمە ترۆریستەکان تاوانبار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، ناوبراو ڕۆژی دوشەممە لە وتاردانێکدا لە ناوکۆڕی پڕۆپاگەندەیی بۆ گشت پرسی گوڕانی یاسای بنەڕەتی تورکیا لە ئەستەمۆڵ وتی: وڵاتانی ئوروپایی بە وەزیر ونوێنەری پەرلەمانی تورکیا ئیزنی وتاردان نادەن، بەڵام لەگەڵ کۆبوونەوەی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا لە ئوروپا نەیارەتی ناکەن.

ناوبراو جەختی کرد: کردەوەکان لە دژی تورکیا چووە تە ناو وارێکی نوێ وە و وڵاتانێک کە پاش ئەمە بە پڕچەک کردنی تاقمە ترۆریست وبەکرێگیراوەکان گوشاریان دەخستە سەر  ئانکار، ئیتر بەشێوەی ڕاستە وخۆ چوونەتە ناو مەیدان ودەمامکیان لە ڕواڵەتی ئەم وڵاتانە لاداوە.

ئاڵۆزی لە پێوەندی تورکیا لە گەڵ وڵاتانی ئوروپایی لە ماوەی دوو حەوتەی ئەم دوائیە دوای ئەوەکە وتاردانی پڕوپاگەندەیی کاربەدەستانی تورک لەبارەی گشت پرسی گوڕانی یاسای بنەڕەتی ئەم وڵاتە لە شارە جۆربەجۆرەکانی ئوروپا قەدەغە کرا گەیشتووەتە ئەوپەڕی خۆی.