دەسگیر کرانی فرەتر لە سەد پەنابەری دەرەوەیی لە ڕۆژئاوای تورکیا
ئادار 20, 2017 16:38 Asia/Tehran
گاردی لێوارەیی تورکیا چل وحەوت پەنابەری دەرەکی کە دەیانویست بە شێوەی نایاسایی بچن بۆ ئوروپا لە نێزیک لێوارەکانی چشمە دەسگیر ی کردن.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی نیت گازتە ی تورکیا، سێ کەس لە م کەسانە کە دانیشتووی وڵاتی بەنگلادش و باقیەکەیان لە شارومەندانی سووریان گوێزرانەوە بۆ ناوەندی پۆلیس. هێزەکانی ژاندارمری تورکیا بەشی چشمە یش بەیانی ئەمڕۆ پەنجاو پێنج ئاوارە ی سووری کە دەیانویست لە ڕێگەی زەریاوە بەشێوەی نایاسایی بچن بۆ ئوروپا ، دەسگیر کرد.
بڕیارە ئەم کەسانە دوای لێپیچێنەوە ڕادەستی بەرپرسانی ئیدارەی کۆچبەری ئەزمیر بکرین.