ئادار 20, 2017 19:07 Asia/Tehran
  • تورکیا باڵوێزی ئەڵمانیای بانگ کرد

تورکیا بۆ نارەزایەتی بە خۆپیشاندانی کوردان لە شاری فرانکفۆرت، باڵوێزی ئەو وڵاتەی لە بەرلین بانگ کرد

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەریی فەڕەنسە، تورکیا باڵوێزی ئەڵمانیای لە ئەم وڵاتە لە نارەزایەتی دەربڕین بە خۆپیشاندانی کوردەکانی دانیشتووی ئەڵمانیا دژی گشت پرسیی چاکسازی یاسای بنەڕەتی لە ١٦ ی ئاپ بانگ کردە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا.

ئیبراهیم کالین وتەبێزی سەرۆک کۆماریی تورکیا لەم بارەیەوە بە کەناڵی تەلڤیزیۆنی سی ئێن ئێن تورکی ڕاگەیاند: دوێنێ ئەڵمانیا خۆی سووک کرد.

شیاوی باسە، کوردەکانی ئەڵمانیا شەوی ڕابردوو بۆ بەشداری لە خۆپیشاندانێکی گەورە لە شارە جیاجیاکانی ئەو وڵاتەوە ڕوویا لە فرانکفۆرت کرد و خۆپیشاندانێکی گەورەیان ڕێک خست.

خۆپیشاندەران کە دروشمی دیمۆکراسی بۆ تورکیایان دەوتەوە، داوایان لە خەڵکی تورکیا دەکرد تا لە گشت پرسیی مانگی داهاتووی ئەو وڵاتەدا، وەڵامی " نا " بدەنەوە بە چاکسازی یاسای بنەڕەتی.