ئەردۆغان بەزمانی هەڕەشە بۆ ئەوروپا: ناتوانن بەئارامی بەسەر شەقامەکاندا گوزەر بکەن
سەرۆکی تورکیا رۆژی چوارشەممە رایگەیاند، ئەگەر بێتوو وڵاتانی ئەوروپا لەسەر ئەم هەڵوێستانەی ئێستایان بمێننەوە، ئەوا هاوڵاتیانیان لەسەرجەم ناوچەکانی جیهاندا ناتوانن بە ئارامی بەسەر شەقامەکاندا گوزەر بکەن.
رەجەب تەییب ئەردۆغان لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا کە لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو داوای لە وڵاتانی ئەوروپا کرد رێز لەمافەکانی مرۆڤ و دیموکراتی بگرن.
ئەو لێدوانەی رەجەب تەیب ئەردۆغان-ی سەرۆکی تورکیا لەکاتێکدا دێتەئاراوە کەلەئێستادا پەیوەندییەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ هەریەک لە ئەڵمانیاو هۆڵەندا بەبارودۆخێکی ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت.
بەرلین و ئەمستردام رێگری دەکەن لە هەڵمەتی بانگەشەکانی بەرپرسانی تورکیا بۆ کۆکردنەوەی دەنگ لەنێو تورکانی نێشتەجێی ئەو دوو وڵاتە، بۆ ئەو راپرسییەی کە بڕیارە مانگی نیسانی ئەمساڵ بۆ هەموارکردنی دەستوری تورکیا ئەنجامبدرێت کە بەهۆیەوە دەسەڵاتە جێبەجێکارییەکانی سەرۆکی ئەو وڵاتە زیاتر دەبن.
په‌رله‌مانی تورکیا 21ی کانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ، پرۆژه‌یاسای گۆڕانکاری له ده‌ستوری ئه‌و وڵاته بۆ جێگیرکردنی سیسته‌می سه‌رۆکایه‌تی به‌ده‌نگی 339 په‌رله‌مانتار په‌سه‌ندکرد.
له‌تورکیا هه‌ردوو پارتی جه‌هه‌په و هه‌ده‌په دژی ئه‌نجامدانی گۆڕانکارین له‌ده‌ستوورو و سیسته‌می سه‌رۆکایه‌تی ڕه‌تده‌که‌نه‌وه، پارتی ده‌سه‌ڵاتدار ئاک‌پارتی له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په پشتگیری گۆڕینی ده‌ستوور ده‌که‌ن.