ئادار 23, 2017 10:25 Asia/Tehran
  • تورکیا باڵوێزی نەرویژی بانگ کرد

ڤگارد ئەلفسن باڵوێزی سلۆ لە ئانکاڕا پاش قەبووڵ کردنی داوای پەنابەرێتی پێنج سەربازی تورک لە لایەن نەرویژەوە، دوێشەو بۆ وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بانگ کرا.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، ئیدارەی کۆچبەری نەرویژ رۆژی چوارشەممە  ڕەزامەندیی دەربڕی لەگەڵ داوای پەنابەرێتی چوار ئەفسەری تورکی دامەزراو لە ڕێکخراوی پەیمانی ئەتلەنتیکی باکور(ناتۆ) و ڕاوێژکارێکی سەربازی ئەو وڵاتە لە دەرەوە .

حوسێن مفتی ئۆغڵوو وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: باڵوێزی نەرویژ بۆ وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بانگ کراوەو ناڕەزایەتی ئانکاڕا لەمەڕ قەبووڵ کرانی پەنابەرێتی پێنج سەربازی تورک لەو وڵاتەی بەناوبراو ڕاگەیاند.

ئەو ئەفسەرو سەربازە تورکانە بەڕاگەیاندنی ئەوەی کە هیچ پەیوەندییەکیان نەبووە لەگەڵ کودەتا بێ ئاکامەکەی١٥ی ژولای لە تورکیادا، پێیان داگرت، لە ترسی قۆڵبەست کران ناوێرن بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.

بەرلەوەش ١٣٦ کەس لە ئەفسەران و دیپلۆماتکارانی تورک داوای پەنابەرێتیان کردبوو لە حکومەتی ئالمان و هەروەها هەشت سەربازی تورکیش ئەو داوایەیان لە حکومەتی یونان کردبوو.

لەپانزەی ژولای٢٠١٦وە کە هەوڵدان بۆ کودەتا لە تورکیا شکستی هێنا، بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەستیان کردووە بە گرتنی بەرفراوان و بەکۆمەڵ لە نێو سوپا، پۆلیس، دەزگەی داد، بەرپرسانی سیاسی نەیار، کۆمەڵگای هونەرمەندان و نووسەرانی تورکیا.

یەکێتی ئوروپا، حکومەتی تورکیای تاوانبارکردووە کە لەڕوودانی کودەتاکە، بۆ تۆڵە کردنەوە لە نەیارە سیاسییەکانی کەڵک وەردەگرێ.