ئادار 23, 2017 13:24 Asia/Tehran
  • کوژرانی دوو سەربازی تورک لە پارێزگای هەکاری

لەهێرشی بەهاوەنی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) بۆسەر پێگەیەکی سەربازی لەناوچەی چوکورجا لەپارێزگای هەکاری هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، دوو سەربازی تورک کوژران وپێنج کەسیش بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سپۆتنیک ، ژمارێک لە ئەندامانی پەکەکە جێگیر لە بەرزاییەکانی باکوری ئێراق پاش تێگرتنی چەند گولـلە هاوەن لە پێگەی سەربازی لە ناوچەی سنووریی چوکورجا هەوڵیان دا دزە بکەنە نێو پێگەکە.

ناوچەکانی باشوور و باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا جار ناجارێ شایەتی شەڕی چەکدارانەی نێوان هێزە ئاسایشییەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئەندامانی پەکەکەیە.

سوپای تورکیا لە نێوەڕاستی مانگی مارس ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوانی لەدژ ئەندامانی پەکەکە لە گوند و لادێکانی نێوان ناوچەی لیچ لە پارێزگای دیاربەکر و ناوچەی گەنج لە پارێزگای بینگوڵ لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە دەس پێ کرد.

ڕەوتی ئاشتی بۆ چارەسەریی پرسی کوردەکان لە تورکیا کە لە دیسەمبەری٢٠١٢وە دەس پێ کرابوو، پاش تەقینەوەی مانگی ژولای ٢٠١٥ لەشاری پرسوسی ئەو وڵاتە ڕاگیراوە.

لەوکاتەوە بەدوا سوپای تورکیا و پەکەکە هێرش کردنەسەر پێگەکانی یەکتریان  دەس پێکردەوە.