ئادار 23, 2017 13:39 Asia/Tehran
  • رەخنە و گازندەی تورکیا لە نەرویژ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بەتوندی رەخنەی گرت لە ڕەزامەندیی دەربڕینی نەرویژ لەگەڵ درانی مافی پەنابەرێتی بە پێنج سەربازی ئەو وڵاتە.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی تەلەفزیۆنی تی ئاڕ تی تورکیا، حوسێن موفتی ئۆغڵوو بەئاماژە بە بانگ کرانی باڵوێزی نەرویژ لەئانکاڕا بۆ وەزارەتی دەرەوەی تورکیا و ڕاگەیاندنی ناڕەزایەتی ئەو وڵاتە لەبەر درانی پەنابەرێتی بە پێنج سەربازی تورکیا، داوای پەنابەرێتی فەرمانبەرانی دەزگە حکومەتییەکانی ئەو وڵاتە لەدەرەوەی، بە چەشنێک هەوڵدان بۆ کەڵک وەرگرتنی ناڕەوا لە ئیمکاناتی سیاسی، کۆمەڵایەتی وئابووریی وڵاتانێک زانی کە لەو وڵاتانە ژیان دەکەن.

ناوبراو وتی:  ئەوەی کە یەکێ لە وڵاتانی هاوپەیمانمان بەوجۆرە لە فەرمانبەرانی دەزگە حکومەتییەکانی تورکیا کە پاش کودەتا شکست خواردووەکەی١٥ی ژولای بۆ تورکیا بانگ کراون، داکۆکی بکات، قەبووڵ نەکراوە.

حکومەتی نەرویژ لەم دواییەدا ڕەزامەدنی دەربڕی لەگەڵ ئەوەی مافی پەنابەرێتی بدرێ بە چوار ئەفسەری تورک کە لەناوەندی فێرکاری ناتۆدا کاریان دەکرد و هەروەها بە ڕاوێژکاری سەربازی باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە لەنەرویژ کە تاوانبارن بە لەپەیوەندیدابوون لەگەڵ گرووپی گولەن.