هێزی ئێراقی بەنیازی ئازاد کردنی مزگەوتی مێژوویی مووسڵن
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگەی نەینەوا ڕایگەیاند: هێزی ئێراقی پێکهاتوو لە پۆلیسی فیدراڵ و کاردانەوەی خێرا، مزگەوتی جامعی نوری و مینارەی حەدەبایان لە ڕۆژاوای مووسڵ گەمارۆ داوە و بەم زووانە ئازادی دەکەن .
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم، حسامەدین عەبار، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگەی نەینەوا ڕۆژی چوارشەممە وتی: تاقمی تیرۆریستیی داعش بە توندی هەوڵ دەدەن ئەم مزگەوتە هەروا لە کۆنترۆڵی خۆیان دابێت چونکوو ئەوە بە بنکەی خەلافەتی ئیدیعاکراوی خۆیان دەزانن .
مزگەوتی جامعی نووری لە ڕۆژاوای مووسڵ لە مزگەوتە مێژووییەکانی ئێراقە و مێژینەی دەگەڕێتەوە بۆ نۆ سەدە .
لەلایەکی ترەوە ئەبوومەهدی موهەندس جێگری فەرماندەیی حەشدی شەعبی ئێراق لە پرێس کۆنفرانسی هاوبەش لەگەڵ عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا فەرماندەی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی نەینەوا لە تەل عەبتە ناوەندی ئۆپراسیۆنی ڕۆژاوای مووسڵ وتی : هێزی ئێراقی ڕێگەکانی پێوەندی مووسڵ لەگەڵ تەلعەفەری بە تەواوی داخستووە و لە یەکەکانی ئامادە بوو لە مووسڵ پشتیوانی دەکات.
ئەبوو مەهدی موهەندیس سەبارەت بە بەشداری نەکردنی حەشدی شەعبی لە میحوەرەکانی ئۆپراسیۆنی ناوەندی مووسڵ وتی : فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی دابەشکردنی ئەرکەکانیان بە ئەتسۆ دایە و حەشدی شەعبی ئەرکی ئازاد کردنی میحوەری ڕۆژاوایی مووسڵی لە ئەستۆ دایە و لە ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی بادوش و گوندەکانی دەورووبەری بەشداری کرد کە ئۆپراسیۆنێکی گرینگ، ئستراتژیک و دژوار بوو .
ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی ڕۆژاوای شاری مووسڵ لە دەستی داعش لە نۆزدەی شوباتی ساڵی دووهەزارو حەڤدەوە دەست پێکراوە و هێزی ئێراقی تائێستا زۆرتر لە سەتی چلی ئەم شارەیان لە دەستی تیرۆریستان ئازاد کردووە .