ئادار 26, 2017 09:45 Asia/Tehran
  • تورکیا  جێگری باڵوێزی سوئیسرا لە ئانکارای بانگ کرد

دوا بە دوای هەڵدرانی دروشمی دژی " ڕەجەب تەیب ئەردوغان" سەرۆک کۆماری تورکیا لە بێرنی پێتەختی سوییسرا ، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ، جێگری بالوێزی سوییسرا لە ئانکارای بانگ کرد .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا  دوا بە دوای خۆپیشاندانیی ژمارێک لە ناڕازیانی سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئەو وڵاتە و هەڵدرانی دروشم دژی ڕەجەب تەیب ئەردوغان لە شاری بێرن ، جێگری باڵوێزی سوییسرا لە ئانکارای بانگ کرد و لەبارەی ناڕەزایەتی تورکیا ئاگاداری کردەوە . وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە هۆی ئەوەی کە بالوێزی سوییسرا لە ئانکارا دا نەبوو جێگرەکەی بانگ کرد و داوای لێکدرانەوەی نووسراوەکەی دەوڵەتی سوییسرای کردو ڕایگەیاند کە سبەێنێش دووبارە بانگ دەکرێت بۆ وەزارەتی دەرەوە .

تاقمێک کە ژمارەیان ٢٥٠ کەس بوو ، بە کۆبوونەوە لەبەردەم باڵاخانەی پەرلەمانی فێدراڵی سوییسرا لە شاری بێرن بە هەڵگرتنی وێنە و ڕەسمی ڕەجەب تەیب ئەردوغان ، هەرەشەی مردنیان لێکردوهاوکاتیش کۆبوونەوەی " نا" بە کۆپرسی گۆڕانی دەستووری تورکیایان بەرپا کرد . شەممەی حەوتەی ڕابردووش هەزاران کەس لە ناڕازیانی دەوڵەتی تورکیا لە درێژەی خۆپیشاندانێک لە شاری فرانکفۆرتی ئەلمانیا  دژی سەرۆک کۆماری تورکیا و کۆپرسی مانگی ئاپریل دروشمیان بەرز کردەوە . کۆپرسی چاکسازیی ١٨ برگەی دەستووری تورکیا بۆ تێپەڕین لە سیستێمی پەرلەمانی بۆ سەرۆکایەتی ١٦ ئاپریل بەڕێوە دەچێت .