دنیز بایکال ، نوێنەری ئانتالیا : بە لەسەتا ٥٠ی دەنگەکان دەکرێ بەدەسەڵات بگەی بەڵام ناتوانی دەستوور بگۆڕی
سیاسەتوانی پایەبەرزی پارتی کۆماریخوازی گەل وتیشی : بە 1+50 لە سەدی دەنگەکان دەتوانن دەوڵەت پێک بهێنن و بەدەستەڵات بگەن بەڵام لە هیچ شۆێنێکی جیهان بە وەها دەنگێک ناتوانن دەستوور بگۆڕن .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کۆرد پریس بە گێرانەوە لە هەواڵدەری دوغان ، دینیز بایکال ، نوێنەری ئیتالیا لە پەرلەمانی تورکیا لە پارتی کۆماری خوازی گەل لە قسەگەلێک دا بە ئاماژە بە کۆپرسی دەستووری تورکیا وتی : هەر بەوچەشنە کە هەمووان دەزانن کۆپرسی ڕکابەرییەکی بەرامبەر و دێمۆکراتیک نەبوو . هاوڕەوت لەگەڵ ڕەوشی نائاسایی لە وڵات بارو دۆخێک دامەزرا کە هەڵبژاردنەکانی نابەرابەر و ناداگەرانە کرد . ئەنجوومەنی باڵای ڕادیۆ و تەلەفەزیۆنی تورکیا بەهیچ جۆر دادگەرانە هەڵسوکەوتیان نەکردووە . میدیاکان لە ژێر گوشاری تووند نەیان توانیوە هیچ قسەیەک بکەن .
ئەو وتی : ناچمە نێو باسی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان . بە سەرنج لەو ئەنجامە ناتوانین دەستوری نوێی بەدی بینین . بە ٥٠ لەگەڵ ١ دەنگەکان دەکرێ بە دەستەڵات بگەن، لە تورکیایش ئاوا بووە و لە جیهانیش ئاوا بووە بەڵام ناکرێت دەستووری نوێی بەدی بینن . ئەگەریش بکرێت ناوی ئەو یاسای بنەڕەتی نییە ، یاسایەکی قەیراناوییە .
ئەو لە درێژەی قسەکانی دا وتیشی : دەولەت لە رۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا (ناوچە کورد نشینەکان) فەرمانی زۆرتر کردنەوەی گوشارەکانی داوە بە فەرماندارەکان و بەخشدارانی ناوچەکە . لەم بارودۆخە دا ئیمە چووینە نێو پرۆسەی کۆپرسی . بەڵام بە سەرنج بەم گوشارانە ئەنجام ٥٠-٥٠ یە ، هەموو دەستوورەکانی پیشوو لە تورکیا لە سەرووی لە سەد ٩٠ دەنگی ئەرێ یان وەرگرتووە . لە زۆرێک لە ناوچەکانی جیهان بە لە سەدا ٥٠ی دەنگەکان دەستوور ناگۆردڕێ ، ئەوان دوو لە سێ دەنگەکان واتا ٧٠ تا ٨٠ لەسەتی دەنگەکان بۆ گۆڕینی دەستوور لەبەر چاو دەگرن . ئێمە لە سەروبەندی ڕووبە ڕووبوونەوە لەگەڵ قەیرانیی یاسای بنەڕەتی داین .