نیسان 22, 2017 18:16 Asia/Tehran
  • قسە هەڕەشاویەکانی تورکیا لەدژی یەکیەتی ئوروپا

وەزیری کاروباری یەکیەتی ئوروپای تورکیا ڕایگەیاند : ئێمە پێشنیارەکانی خۆمانمان ئامادە کردووە وئەم پێشنیارانە لەمانگی مای ئەدەین بە یەکیەتی ئوروپا، ئەگه ر ئەوان قەبوڵیان نەکەن ئەوکات دەزانین چی بکەین .

عومەر چیلیک وەزیری کاروباری  یەکیەتی ئوروپای تورکیا ڕایگەیاند : ئەگەر یەکیەتی ئوروپا پێشنیاری بەدەستە وە دراو لەلایەن ئێمە قەبوڵ نەکات ئێمەیش وادەو بەڵێنەکانی خۆمان لە دەریای ئیژە بەجێ ناهێنین.

ناوبراو لەبارەی شەرت ومەرجی یەلیەتی ئوروپا بۆ ئەنجام دانی ڕێککەوتنی هەڵوەشانەوەی ڤێزا بۆ شارومەندانی تورکیا لە سەفەر بۆوڵاتانی ئوروپایی وتی: ئێمە ناتوانین گ<ڕانێک لە یاسا وڕێسای خۆمان لەبەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم بەدی بینین چونکە ئەم یاسا وڕیسایە بۆ ئەمنیەتی وڵاتەکەمان گرینگە.

شایانی باسە لەماوەی مانگە کانی ئەم دوائیە بەرپرسانی یەکیەتی ئوروپا زۆرجار تورکیایان بە بنپێ کردنی یاسای وڕیسای دیموکراسی تاوانبار کردووە. ئەمەلەحاڵیکدایە کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا وادەی داوە کە لەئەگەری پەسەند کرانی پەرلەمانی ئەم وڵاتە ، سزای ئیعدام بگەڕێنیتەوە بۆ یاسای تورکیا .

چاودێران لەسەر ئەو باوەڕەن کە ئەگەر وەها گەڵاڵەیەک لە پەرلەمانی تورکیا پەسەن بکریت، ئەندامەتی تورکیا لە یەکیەتی ئوروپا نامومکین دەبێت.