نیسان 23, 2017 17:02 Asia/Tehran
  • دوو سەربازی تورکیەیی لەمیانەی تێکەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی پ .ک.ک کوژران

دوو سەربازی تورکیەیی لە ناوچەی ئولودەرە و لە دۆڵی بەناوبانگی بیستلری وڵاتەکەیان لەمیانەی تێکەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی پ.ک،.ک کوژران .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، هەواڵدەری ئاناتۆلی ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە ئەم تێکەڵچوونە لە نێوان هێزەکانی ژاندارمری لەگەڵ تاقمی ترۆریستی پ.ک.ک ڕووی داوە کە هەروا یش درێژەی هەیە . بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ، لەم تێکەڵچوونانە هەروەها دوو سەربازی تورکیەیی بە توندی بریندار بوون و بەکەڵک وەرگرتن لە کۆپتەرگوێزرانەوە بۆ ناوەندی دەرمانی شاری شیرناک. ڕۆژی ڕابردوو یش لەدرێژەی هەرئەو تێکەڵچوونانە ، سەربازیکی تورکیەیی کوژراو وسێ سەربازی تریش بریندار بوون. هەڵمەتی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لەدژی ئەندامانی ترۆریستی پ.ک.ک لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا ولەناوچە کوێستانیەکانی پارێزگەی شیرناک لە یەک حەوتە لەمەوپیش دەسپێکراوەو هەروا درێژەی هەیە . بە پێی ڕاگەیاندنی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی تورکیا ، لەهەڵمەتی یەک حەوتەی ڕابردو پتر لە پەنجا ئەنجامی ترۆریستی کوژراون.