نیسان 23, 2017 18:02 Asia/Tehran
  • قلیچدار ئۆغڵۆ : هەڕەشەی ئەردۆغان خەڵکی تورکیای لە نا گوتن نەترساند

سەرۆکی پارتی نەیاری دەوڵەتی تورکیا وتی: هەر میدیایەک کە بە ئێوە بڵێ ئەردۆغان بە شێوەی ڕەواو یاسایی ئەنجامی گشتپرسیەکەی بردەوە هاودەستی هەڵخەڵەتاندنێکی مێژوویە .

کەماڵ قلێچدار ئۆغلۆ ڕێبەری پارتی سەرەکی ئۆپۆزسیۆنی دەوڵەتی تورکیا ، پارتی جە هەپە، لەکاردانەوە بە ئەنجامی گشت پرسیی ئەم وڵاتە وتی کە نێوەیەک لە خەڵک بە ئەردۆغان دەنگی نەیان داوە وئەمە سەرکەوتنی نەیارانە .هەر میدیایەک کە بەئێوە بڵیی ئەردۆغان بەشێوەی مەشروح ئەنجام وئاکامی گشت پرسیی بباتەوە ، هاودەستی فرێو خواردووی مێژوویە. کەماڵ قلێچدار ئۆغلۆ ، لە لێکدانەوەیەک کە لە ئەنجام وگشت پرسیی تورکیا بۆ ڕٶژنامەی جمهوەیەت ئەنجامی دا ، ڕوو لە نەیارانی گوڕانی یاسای بنەڕەتی کە بە گشت پرسی دەنگی نایان دا، نوسیی سەرەڕای سەرکۆت کردنی حکومەت کە جیی موقایسە لەگەڵ دوزادەی سیپتەمبەری هەزارو نۆسەدو هەشتا بوو، دۆخی نایاسایی زاڵ بەسەر وڵات و هەموو سەرچاوەکانی نابەرانبەری ، نێوەیەک لەخەڵک ڕاوەستاون و دەنگی نایان دا. من بەوکەسانەی کە نا یان وتووە ، پیروزبایی دەڵیم . مەهێلن کەسێک ناهۆمید بێت . نا نەێدوڕاند ، بردیەوە. مەبەستی بەڕێز قلێچدار ئۆغلۆ لە دوازدەی سێپتەمبەر ، ئاماژەی دایە کۆدەتای سەربازی دوازدەی سێپتەمبەر ی هەزارو نۆسەدو هەشتا لە تورکیا کە لەکۆتایی دا بووە هۆی گشت پرسیی گوڕانی یاسای بنەڕەتی لە ساڵی هەزارو نۆسەدو هەشتاو دوو. قلێچدار ئۆغلۆ هەروەها لە نەیاران داوای کرد کە ناهۆمید نەبن ، ئەو ڕوو لە نەیارانی ئەردۆغان وتی: مەهێڵن کەسێک ناهۆمید بێت. من بە شارومەندانێک کە دەنگی نایان داوە، پیرۆزبایی دەڵیم . ئەنجامێک کە لە بیروڕاپرسیی بەدەس هاتووە ودەنگی نا، خاڵە وەرچەرخانێک بۆ دێمۆکراسی ئێمە بەدەس هێنا. بەم ئاکامە ، لەوەها دۆخێک ، ئوردوی نا بەرەوەی گشت پرسیی بوو ، نە دۆڕاو، کەوایە ، کەسانێک کە نایان وت ، ئەویش لە ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هەموو چەشنە نابەرانبەری وترس وتۆقان ، نابێ دڵسار ببنەوە. بەڵکۆ بەپێچەوانە، دەبێ بەداهاتوو هێوادارتر بن.