ئه‌ردۆغان پاڵپشتیەکانی خۆی له تیرۆریزم ده‌شارێته‌وه
فەرماندەری ڕێکخراوی به‌دری عێراق وتی: ئامانجی وته‌کانی ئه‌مدوایه‌ی سه‌رۆک‌کۆماری تورکیا سه‌باره‌ت به حه‌شدی شه‌عبی بۆ شاردنه‌وه‌ی پاڵپشتییه‌کانی خۆیەتی له تیرۆریزم .
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ریی "السومریه نیوز"، هادی عامری له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی که لاوازبوونی ده‌وڵه‌تی عێراق بۆته هۆکاری ئه‌وه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک‌کۆماری تورکیا سه‌باره‌ت به حه‌شدی شه‌عبیی عێراق قسه بکات و درێژه به ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته له باشیکی پارێزگای نه‌ینه‌وا بدات، داواشی کرد گواستنه‌وه ئابوورییه‌کانی نێوان عێراق و تورکیا داببرێن.
عامری وتیشی: پێداگربوونی تورکیا بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له باشیک ده‌سه‌لمێنێت که تورکیا چاوی له خاکی عێراقه و هه‌ر بۆیه‌ش ده‌وڵه‌تی عێراق پێویسته هه‌ڵوێستێکی بوێرانه و به‌هێز به‌رانبه‌ر تورکیا بگرێته‌به‌ر.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه سه‌رکه‌وتنی شه‌ڕڤانانی عێراقی به‌رانبه‌ر داعش باشترین وه‌ڵامه بۆ وته‌کانی ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به حه‌شدی شه‌عبی.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ ئه‌ردۆغان له وته‌کانی ئه‌مدواییه‌ی خۆیدا ده‌ریبڕیبوو حه‌شدی شه‌عبی ڕێکخراوێکی تیرۆریستییه.