نیسان 24, 2017 08:03 Asia/Tehran
  • خۆپێشاندان لە ئەستەمووڵی تورکیا بەئامانجی دەربڕینی ناڕەزایەتی بە ئەنجامی ڕیفراندۆمەکەی ئەو وڵاتە

بەسەدان کەس لە خەڵکی تورکیا دوێنێ یەکشەم لە شاری ئەستەمووڵ بەئامانجی دەربڕینی ناڕەزایەتی بە سەرکەوتنی بانگەشەیی دەنگی"بەڵێ" لە گشتپرسییەکەی١٦ی ئاڤریلی هەموارکردنەوەی دەستور ، سەبارەت بە چوونەسەری ئاستی دەسەڵاتی رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دژبە ناوبراو دروشیمان دا .

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی سەداوسیما، خۆپێشاندەرانی تورک ڕایانگەیاند؛ ئەگەر گشت پرسی هەموارکرانی دەستوری تورکیا بەشێوەی یاسایی بەڕێوە چووبا، ئەنجامەکەی بەپێچەوانەی ئەنجامی ڕاگەیێندراو دەبوو.

بەپێی ئەنجامە نافەرمییەکان، خەڵکی تورکیا بە٥١.٣ لەسەتای دەنگی ئەرێ، بەڵێیان وت بەو گشت پرسییە.

ئەنجامە فەرمییەکانی گشت پرسی هەموارکردنی یاسای بنەڕەتیی تورکیا بڕیارە حەوتەی داهاتوو بڵاو بکرێتەوە.