نیسان 28, 2017 07:55 Asia/Tehran
  • وریایی دانی پەکەکە بە ئانکاڕا

پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا لەمیانەی ڕاگەیاندراوێک دا دەوڵەتی تورکیاو پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراقی بە بەرپرسی پەلامار بۆسەر باکوری ئێراق و سووریا زانی و هەڕەشەی هێرشی تۆڵەسەندنەوەی لە تورکیا کرد .

لیژنەی سەرۆکایەتی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا لەو بەیاننامەیەدا کە دوێشەو دەرکرا، پێی داگرت: گومان لەوەدانییە کە پەلامارەکانی سەرلەبەیانی سێ شەممەی تورکیا بۆسەر پێگەو بارەگای خەباتکارانی کورد لە ئێراق و سوریا بەهاواهەنگی دەسەڵاتە ناوچەیی و خۆجێیەکان ئەنجامی گرتووە، هەتا شکست هێنان لە ریفراندۆمەکەی تورکیا بشارێتەوە.

هەروەها لە بەیاننامەی پەکەکەدا هاتووە؛ پاش ئەو پەلامارانە قۆناخی نوێی چالاکی سەربازی هێزەکانی پەکەکە دەس پێ دەکرێ و هەر بەوجۆرەی کە هێرش بۆسەر کۆبانێ(باکوری سوریا) بەرپەرچ درایەوەو بەرەوڕووی شکست بۆوە، ئەو پەلامارانەش بێ ئاکام دەکرێن.

سەبارەت بە دەوری پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق لە بەیاننامەکەی پەکەکەدا هاتووە: ئەوان پاش ئەو پەلامارانە لەبری ئیدانەکردنی ئەنجامدەران، داوا لەئێمە دەکەن ناوچەکە جێ بێڵین، ئەوە لەکاتێکدایە کە بەگرتنەبەری وەها هەڵوێست گەلێک تەنیا دەبنە مایەی ئامادەبوونی داگیرکەران لە کوردستانی ئێراقدا.

فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا سەرلەبەیانی رۆژی سێ شەممە پێگەو بنکەکانی شاری شنگال لەباکوری ئێراق و بەرزاییەکانی قەرەجوخ لە باکوری سوریایان بۆردومان کرد کە بەهۆیانەوە، ژمارێک لە شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل، شەڕڤانانی ئێزدی و هێزی پێشمەرگە کوژران وبریندار بوون.