نیسان 28, 2017 18:42 Asia/Tehran

سەرچاوەکانی نزیک بە پەکەکە ئەوەیان پشت ڕاست کردۆتەوە کە "بەدران جودی" وەک یەکێک لە فەرماندەرانی بالای پەکەکە لەئاکامی پەلامارەکانی ئەمدوایە کوژراوە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی کۆرد پریس بە گێرانەوە لە فورات نیوز ، بە گوێرەی زانیارییەکان وا بەدەست هاتوون لە سەرچاوەکانی نزیک بە پەکەکە ، سعید تانیت ،بە ناوی ڕەمزی "بەدران جودی" لە فەرماندەرانی باڵای پەکەکە دوا بە دوای پەلامار ئاسمانییەکانی ئەمدواییە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا هاوری لەگەڵ کورەکەی "مهمەت تانیت "کوژراون . سەعید تانیت ٩،  فیڤرییە ی ١٩٤٩ لە شەرناخ لە دایک بووە و لە سالی ١٩٨٣ وەکوو هیزی سەربازی چووەتە رێزی ئەندامانی پەکەکە . لە ١٩٨٨ لە ئاکادێمی ماحسون کورکماز ، لە ژێر چاوەدێری عەبدوڵا ئۆجالان ، ڕێبەری پەکەکە ڕاهێنراوە و لە ئۆپەراسیۆنی جۆر بە جۆر لە ناوەوەی تورکیا دا بەشداری دەکات . ساڵانیکی دوور ودرێژە یەکی لە فەرماندەرانی باڵای بەرگریکاری گەل هەپەگە بووە کە ئۆپەراسیۆنیکی زۆری فەرماندەری کردووە . شایانی باسە  بەدران جودی ، پێش لە پەیوەسبوونی بە پەکەکە لە ١٩٧٤ لە یەکەمین هێزەکانی سەربازی سوپای تورکیا بووە کەلە ئۆپەراسیۆنی "چالاکی ئاستی قیبرس" بە جل وبەرگی سوپای تورکیا لەو دوورگەیە دا ئەنجام درابوو .