نیسان 28, 2017 21:16 Asia/Tehran
  • سوپای تورکیا  شوورە ناوبڕەکەی خۆی لە سنوورەکانی لەگەڵ سووریا وەلانا

سەرچاوە خۆماڵیەکان باسیان لە کۆکردنەوەی ئەو شوورە ناوبڕە کرد کە لەلایەن تورکیاوە لە سەرسنوورەکانی تورکیاو سووریاو بەمەبەستی ڕاگواستنی کەرەستەو ئامێری سەربازی بۆ نێو خاکی سووریا .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ،  میدیاکانی نەیاری دەوڵەتی سوریا و دەکار هێنەرانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان ڕۆژی هەینی  ڕایانگەیاندووە هاوکات لەگەڵ نەهێشتنەوەی شوورەی ناوبڕ لە نێوان سوریا وتورکیا ، سوپای تورکیا و کوردەکانی سوریا بنکەی یەکتریان لە "عامودا' ،"ئەلدەرباسیە" ، " ڕاسئەلعەین" لە پارێزگای حەسەکە (باکووری رۆژهەڵاتی سوریا ) بە تۆپخانە داوەتە بەرپەلامار . بە گوێرەی   ڕاپۆرتی ئیسپۆتینیک ، راپۆرتەکانی میدیاکانی سەر بە کوردەکانی سوریایش نیشان ئەدات ئەندامانی لقی سەربازی پارتی یەکگرتووی دیمۆکراتیکی کوردەکانی سوریا ١٧ سەربازی تورکیایان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا دا کووشتووە و سێ کەسی ترلەوانیان بریندار کردووە . تورکیا  لە ژوئەنی ٢٠١٥ ەوە ڕۆنانی شوورەی ناوبڕی بە بیانوویی پێشگرتن بە گواستنەوەی چەک و کەسانی چەکدار لە هەردوو لای سنوور ی خۆی لەگەڵ سوریا دەستپێکردووە . سوپای تورکیا لە مانگی ئاگۆستی ساڵی ٢٠١٦ ەوە لە تەشکی ئۆپەراسیۆنی "قەڵغانی فورات" بێ وەرگرتنی ئیزن لە دەوڵەتی سوریا چووەتە نێو خاکی ئەو وڵاتە . ئەم کردەوەگەلەی تورکیا بەرامبەر سوریا بە پێچەوانەی بڕیار نامەی ٢٢٥٤ ی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان وبەیان نامەی هاوبەشی ڕوسیا ، ئێران وتورکیایە لە ئاستانەی کازاخستان دا کەلەسەر پێویستی پاراستنی دەستەڵاتداریەتی ، سەربەخۆیی ، یەکیەتی و سەروەری سوریا دا جەختدەکاتەوە .

سەرپەیڤ