نیسان 29, 2017 15:59 Asia/Tehran
  • هەڵاتنی  ئەندامانی تاقمی ترۆریستی داعش بۆ تورکیا

سەرەڕای پێداگری کاربەدەستانی دەوڵەتی ئانکارا لەبارەی بەرەنگار بوونەوەی تاومەکانی ترۆریست لە سوریا و ئێراق ، ڕاپۆرتە نوێیەکان باس لە هەڵاتنی ترۆریستانی دەرەوەیی دەکەن لە ئێراق وسوریا بەرەو تورکیا .

لەم بوارە رۆژنامەی گاردیەن  چاپی بەریتانیا بە بڵاو کردنی ڕاپۆرتێک  ، نووسی : ژمارێکی زۆر لە ترۆریستانی بیانی ئەندامی تاقمی داعش - کە لەو گرووپە ڕەشەکووژە جیا بوونەتەوە - لە سوریا وئێراق هەڵاتوون بۆ تورکیا و لەوێڕا دەگەرێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان .

بە پێی نووسراوەی گاردیەن ، هۆی هەڵاتنی هێزەکانی داعش م بەرتەسکتر بوونەوەی بازنەی گەمارو و لە ئاکام دا لاوازی ئەم گرووپە لە سوریا و ئێراق دایە . ڕاپۆرتی رۆژنامەی گاردیەن نیشان دەری ئەو ڕاستەقینەیە کە ، تورکیا هەروا ناسراوەترین  ڕێگای هەلاتنی ترۆریستانی ئەندامی داعش و بەرەی نۆسرە بۆ وڵاتانی دیکەی جیهانە . ئەوە یەکەم جار نییە کە ، تاقمە ڕەشەکوژەکان بۆ هەڵاتن بۆ وڵاتانی تر لە تورکیا کەڵک وەردەگرن . ڕوون وئاشکرایە کە، بێ یاری دەوڵەتی ئانکارا هەڵاتنی ترۆریستان لە تورکیا  گونجاو نییە .

بە رلەویش ڕاپۆرتی بەڵگەمەند ی زۆر لە بواری یارمەتی دەوڵەتی تورکیا بە ترۆریستان ی چالاک لە سوریا و ئێراق بڵاو بۆتەوە ، بەڵام کاربەدەستانی ئانکارا بەردەوام ئەم ڕاپۆرتانەیان ڕەتکردووە و هاوکاری لەگەڵ تاقمە ڕەشەکوژەکان لە سوریاو ئێراق  ڕەت دەکاتەوە .  چاو خشاندنێک بە سەر سیاسەتەکانی ئانکارا بەرامبەر وڵاتانی دڕاوسێ بە تایبەت سوریا و ئێراق نیشان ئەدات کە ، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو سیاسەتی ئەم دەوڵەتە لە ئێراق زۆرتر لە سەر فیدراسیۆنی سۆننی-عەرەب و ناوچەی تایبەتی ئەهلی سۆننە بووە . لە ڕاستی دا ، بەدی هێنانی فیدراسیۆنی سۆننی- عەرەب لە ناوچە گەلێکی جگە لە  ناوچە ناوەندی باشوورییەکان -  کە زۆرینەی ئەوان شیعە نشینن - ئامانجی پارتی دەستەڵاتداری داد وگەشە پێدانی تورکیا بووە .

لەم پێناوە دا ، دەوڵەتی ئانکارا هەوڵی داوە ، ئەم ناوچەگەلە بکاتە ناوچەی فێدرالی سۆننی تا لەو رێگایە بتوانێ دزەو کنەی خۆی لە ئێراق دا بپارێزیت و لە داهاتوییش پەرەی پێ بدات . هەر لەم حالە دا ، دەوڵەتی ئانکارا هەوڵی داوە کە ناوچەی سۆننە نشینی ئێراق بە شێوەی ستراتژیکی و ژئۆ پۆلیتیکی لەگەڵ بەشی سۆننی نشینی سوریا یەکگرتوو بکات .   بە هۆی هاوڕەوتی سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئانکارا لەگەڵ جم و جوولەکانی  تاقمە ڕەشەکوژەکانی سوریا وئێراق ، دەتوانین بلێن تاقمی ڕەشەکوژی داعش کە بەلەونێک لە خزمەت سیاسەتەکانی تورکیایە کە لە تەوەری رۆژئاوا و ناتۆیش بووە ئەرکگەلێکی بۆ دەستەڵاتداریەتی تورکیا لە ئێراق و سوریا دا ئەنجام داوە . لە ڕاستی دا ، لە بارۆدوخێک کە تاقمەکانی ترۆریستی لە باکووری ئێراق سایسەتی پاکتاو کردن و کۆچاندنی شیعەکان یان لە دەستووری کار داناوە ، کاربەدەستانی تورکیا لە کردەودا لە وەها سیاسەت گەلێک دا لاگری دەکەن .

لەم نێوانە دا واوێدەچێت تاقمی ڕەشەکوژی داعشیش بەرپرسایەتی ئەم پاکتاو کردنانەی لە ئەستۆ دا بووە . بۆ وێنە لە درێژەی هەڵمەتی ترۆریستەکان ، سەدان هەزار کەس لە شیعەکانی عەرەب ، تۆرکەمان و کورد لە باکووری ئێراق و ناوچەکانی باشووری و ناوەندی وەک بەغدا ، کەربەلا ، نەجەف و بەسرە ناچار بە کۆچکردنی بە زۆر بوونە . وێڕای ئەوەی کە ، ژمارێکی زۆری شیعەکانیش لە لایەن ترۆریستانەوە کۆکوژ کراون . لەم نێوانە ، سەرەڕای ئەوەی دەوڵەتی ئانکارا ئیدعای کرد بوو کە لە تورکەمانەکانی  ئێراق وەکوو هاو ڕەگەزەکانی خۆی لاگری دەکات ، بەڵام لە کردەوە لە کوشتاری تورکەمانەکان ی ئێراق لە لایەن داعشەوە چاو پۆشی کرد . لە حالێک دا کە ،ئانکارا لە باکووری ئێراق چەندین پێگەی سەربازی هەبوو، بەڵام هیچکام یان بۆ پشتگری لە تورکەمانەکان و بەرەنگار بوونەوەی تاقمی ڕەشەکوژی داعش کەڵکیان لێ نەگیراوە .

ئەو پرۆسە نیشان ئەدات سیاسەتی دەرەوەیی نادروستی دەوڵەتی ئانکارا بەرامبەر وڵاتانی ئێراق و سوریا ، گرفتی ئەو وڵاتانەی زۆرتریش کردۆتەوە ، بە لەونێک کە دەتوانین یارمەتی دان بۆ هەڵاتنی ڕەشەکوژەکان کە لە خزمەت قازانجەکانی دەوڵەتی تورکیا دان وەک بەشێک لە سیاسەتی چەند ساڵی ڕابردووی تورکیا بۆ گۆرینی  داڕشتی هۆزی و مەزهەبی دڵخوزای لە ناوچەکە  دا بزانین .