نیسان 29, 2017 16:41 Asia/Tehran
  • پاش شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای تورکیا لەگەڵ هێزەکانی یەپەگە: ئەمریکا ئۆتۆمبلە زرێپۆشەکانی لەسەرسنووری سوریا-تورکیا جێگیر کردووە

سوپای ئەمریکا هێزە زرێپۆشەکانی لەسنوری تورکیاو سوریا جێگیر کردووە هەتا هێزێک بێت لە نێوان سەربازانی تورک و هێزەکانی یەپەگە .

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە رۆژنامەی جمهوریەت، دوابەدوای پێکدادانی هێزە چەکدارەکانی تورکیاو شەڕڤانانی یەپەگە بەمەبەستی هێنانەدی هێڵی جیاکەرەوەی ئەو دوو هێزە ، ئۆتۆمبیلە زرێپۆشەکانیان ڕەوانەی سنوری تورکیا-سوریا کردووە.

شێرڤان کۆبانی، لە فەرماندەری هێزەکانی یەپەگە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند: لەئەنجامی تەقەو دەسڕێژی بەرامبەر کە لەلایەن دوو هێزەکە لەسنورەکانی سوریا وتورکیادا ئەنجامی گرتووە، سوپای ئەمریکا هێزەکانی خۆی لەسەر سنورەکانی سوریا-تورکیا جێگیر کردووە.

هەروەها سەرهەنگ جێف داوویس، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لەقسەگەلێکدا بەئاماژە بە تێکهەڵچوونی بەدیهاتوو لەسەر سنورە باشووریەکانی تورکیا، وتی: لەباکوری سوریا لەگەڵ هێزەکانی سوپای دیموکراتیکی سوریا حەرەکەت دەکەین کە لەنێو ئەو هێزانە، سەربازانی ئەمریکیش هەن.

ناوچە سنووریەکانیش لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئێمە دێنە ئەژمار.