قۆڵبەست کرانی حەوت گومانلێکراو لە تورکیا
May 18, 2017 15:25 Asia/Tehran
هێزە ئاسایشییەکانی تورکیا ئیدعایان کردووە حەوت گومانلێکراو بە هاوکاری لەگەڵ تاقمی ترۆریستی داعش قۆڵبەست کرد .
بە گوێرەی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران لەئانکارا ، ئەو کەسانە لە ئۆپەراسیۆنی هاوکاتی هێزە ئاسایشییەکانی تورکیا لە چوار پارێزگای ئەزمیر ، ئەستەمۆل، ئەرزرووم وماردین قۆڵبەست کراون . ئەوە لە حالێک دایە کە ستراتژیای تورکیا بەرامبەر ترۆریسم دوو فاقیانەیە و ئانکارا بەجاران بە پشتگری دراوی و سەربازی لە تاقمە ڕەشەکوژەکان لەوان داعش لە سوریا و ئێراق لە کوشتاری هەزاران کەس لە خەڵکی ئەو دوو وڵاتە ڕۆڵی گرنگیان بووە .