May 18, 2017 16:59 Asia/Tehran
  • ئەمریکا لە توندوتیژی نواندنی تورکیا لەگەڵ ناڕەزایانی کورد ڕەخنەی گرت

کاربەدەستانی دەوڵەتی ئەمریکا لە دەوڵەتی تورکیا لە بەر توندوتیژی نواندنی هێزە ئاسایشتییەکانی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لە گەڵ ناڕەزایانی کورد لە بەردەم باڵوێزخانەی تورکیا لە ڤاشێنگتۆن ڕەخنەی گرت.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،کاربەدەستانی دەوڵەتی ئەمریکا ڕۆژی پێنج شەممە دوابەدوای تێکهەڵچوونی ڕۆژی سێ شەممە لە بەردەم باڵوێزخانەی تورکیا لە ڤاشێنگتۆن هاوکات لەگەڵ سەردانی ڕەجەب تەیب ئەردوعان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ کۆشکی سپی و دیداری لەگەڵ دۆناڵدترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕەخنەیان گرت.

ناڕەزایان دروشمگەلێکیان دژی ڕەجەب تەیب ئەردوغان هەڵدا و لە بەرامبەردا تاقمی پاسەوانەکانی سەرۆک کۆماری تورکیاش ناڕەزایانیان بە زەخت و زۆر بڵاوە پێ کرد، چونکو پۆلیسی ئەمریکا داخوازیی تورکیای بۆ خۆتێگەیاندن لەو ڕووداوە بە هەند نەگرت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، توندوتیژی قەت وەڵامێکی گونجاو نییە بۆ ئازادیی ڕادەربڕین.

باڵوێزخانەی تورکیا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، ناڕەزایانی وەک هۆکاری ئەو توندوتیژیانە ناساندو ڕایگەیاند: ئەوانە بوونە هۆی هەڵخڕاندنی ئەو شارومەندە تورک ڕەگەزی ئەمریکیانەی کە هاتبوونە پیریی ئەردوغان و لەبەردەم باڵوێزخانەکەدا کۆ ببوونەوە.

بڕیاری دۆناڵد ترەمپ بۆ پڕچەک کردنی شەڕڤانانی کوردی سووریا لە بەرامبەر تاقمی تیرۆریستی داعش لەم دواییەدانەدا مشت و مڕێکی بەبڕشتانەی لەنێوان ئانکاراو ڤاشێنگتۆن بەدی هێناوە.

بەپێی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی ئەمریکا، شەڕڤانان لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) لە پەیوەندی دان.