May 19, 2017 20:33 Asia/Tehran
  • دەنگدانەوەی بەربڵاوی دەستپێکرانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران لە میدیا تورکیای یەکان دا

دەستپیکرانی قۆناخی دەنگ دانی دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران لە میدیاکانی تورکیا دەنگدانەوەی بەربڵاوی بووە و زۆرتری میدیاکانی دەنگ وباسی تورکیا ئەم رووداوە گرنگەیان بڵاو کردۆتەوە .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، هەواڵدەری ئاناتۆلی تورکیا لە هەواڵی بەشی فارسی و تورکی خۆی لە ئامادە بوونی خەڵکی ئێران لە بەردەم ١٣٠ هەزار سندووقی دەنگ لە ناوەوەی وڵاتەکەمان باسی کرد و ڕایگەیاند کە زیاتر لە ٥٦ ملوێن ئێرانی ئەمڕۆ دەتوانی لە هەڵبژاردنەکان دا دەنگ بدەن .

ئەم میدیایە لە لاپەرەی یەکەمی دا بەشداری مەقامی مەزنی ڕێبەری لەهەڵبژاردنەکانی کردۆتە بە ناوەڕۆکی بابەتەکی و نووسی : ڕێبەری ئێران خەڵکی بانگ کردووە بۆ ئامادە بوون لەبەردەم سندووقەکانی دەنگ دان .ئەم میدیایە هەروەها بە ئاماژە بە بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران لە ژمارێک لە وڵاتانی دەرەوەیی لەوان تورکیا نووسی : ئێرانییەکانی دانیشتووی چین ، ژاپۆن ، کۆریای باشووری و نیوزیلەند و ژمارێک لە وڵاتانی ئاسیایی بە هۆی جیاوازی ئاسۆیان ، زووتر لەم هەڵبژاردنانە دا بەشداریان کردووە . ڕۆژنامەی یەنی شەفەقی تورکیا یش نووسی : خەڵکی ئێران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەمڕۆ چوونەتە بەردەم سندووقەکانی دەنگ دان . بە پێی نووسراوەی ئەم رۆژنامەیە ،خەڵکی ئێران لە ١٣٠ هەزار سندووق و زیاتر لە ٦٣ هەزار مەڵبەندی دەنگ وەرگرتن ، لە نێوان چوار بەربژاری ڕاگەیاندراو ،بە یەکیان دەنگ ئەدەن .